مه‌ودا میدیا-
نرخى مریشكى زیندوو له كێڵگه‌په‌له‌وه‌رییه‌كان زیاتر هه‌رزانبوو، هۆكاره‌كه‌شى بۆ زۆربوونى مریشكه له كێڵگه‌كانى به‌رهه‌مهێنانى په‌له‌وه‌ر.
ئاراز حه‌مه‌خان، مریشكفرۆش به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “مریشك له كێڵگه‌كانى به‌رهه‌مهێنانى مریشك زۆربووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش وایكردووه نرخه‌كه‌ى هه‌رزان بێت به‌راورد به هه‌فته‌كانى رابردوو”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “یه‌ك كیلۆ مریشك بۆ 3000 هه‌زار دینار دابه‌زیووه، هه‌فته‌ى رابردووتر بۆ 4000 هه‌زار دینار به‌رزبووه‌وه”.
باسى له‌وه‌شكرد “هه‌ركات مریشك له كێڵگه‌كان كه‌مبێته‌وه، نرخه‌كه‌ى گران ده‌بێت، هه‌ركاتێكیش مریشك له كێڵگه‌كان زۆربوو، ئه‌وكات نرخه‌كه‌ى هه‌رزان ده‌بێته‌وه”.
ع