مه‌ودا میدیا-
6ی 8ی 1986، ساڵیادی بۆردوومانی بیناکەی ناحییەی سیروانى پارێزگای هەڵەبجەیە، به بیناسووتاوه‌كه ناسراوه، کە بە تۆپی ئێران بۆردوومانکراو بەهۆیەوە 200 کەس لە ژن و پیاو و گەنج و مناڵ سووتان و بوونە قوربانی.
40 ساڵە به‌سه‌ر ئه‌و رووداوه تێده‌په‌ڕێت به‌ڵام ئەو بینایە وەک خۆی ماوەتەوە و بووه‌ته ره‌مزێك بۆ شەهیدانی ئەو رووداوە و ساڵانه كه‌سوكاری قوربانییان ده‌چنه لاى بیناكه‌و یادى قوربانییه‌كانیان ده‌كه‌نه، سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه، یادى 40 ساڵه‌ى ئه‌و رووداوه‌یه.
عەلی یوسف، شایەتحاڵێکی ئەو رووداوە بە مەودا میدیای وت “ئەو رۆژە، رۆژێكه هه‌رگیز له‌بیر و خه‌یاڵم ناچێته‌وه و به‌رده‌وام له‌به‌رچاومه كه چۆن گەنج و پیرو منداڵ و ئاژه‌ڵم پێکەوە بینى ده‌سووتان و لێک جیا نەدەکرانەوە”.
ئەو کە تەمەنی تەنها 18 ساڵ بووە، خۆی لە پەنجەرەیەکی بچووکی بیناکە رزگارکردووە، بەڵام دایک و دوو خوشکێ سووتاون و گیانیانلەدەستداوە.
عەلی یوسف دەڵێت “رووداوەکە بە تەواوی تراژیدییە، شەڕی هەشت ساڵەی ئێران و عیراق بوو، ئێران تۆپێکی نا بە بیناکەوەو لە ماوەی کاتژمێرێکدا 200 کەس سووتان و بوونە قوربانی”.
ئه‌و پێشى وایه، رووداوه‌كه به‌ته‌واوى له هه‌موو وڵات ده‌نگى دایه‌وه، چونكه خه‌ڵكى بێ‌تاوان له ترسى تۆپباران رۆشتبوونه ئه‌و بینایه وه‌ك په‌ناگه، به‌ڵام ئێران بۆردوومانى كرد، كه‌سوكارى ئه‌و قوربانییانه‌ش هیچ قه‌ره‌بوویه‌ك نه‌كراونه‌ته‌وه.
ع