ئێران ئامادەکاریی بۆ هێرشى نوێی ئەمەریکا دەکات

مەودا میدیا-

ئاژانسی بلۆمبێرگ لە زاری سەرچاوەیەکی باڵای ئێرانییەوە پلانێکی چڕوپڕی تارانی بۆ وەڵامدانەوەی هەر هێرشێکی نوێی ئەمەریکا بۆ سەر وڵاتەکەی ئاشکراکرد.

ئاژانسی بلۆمبێرگ رایگەیاند “ئێران ئامادەکاریی بۆ هێرشی نوێی ئەمەریکا دەکات، کە پێدەچێت لە هێرشەکانى پێشوو گەورەتر بێت، بەڵام تاران توانای وەڵامدانەوەی هەیە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “رێژەی هەڵاوسان لە 90٪ نزیکدەبێتەوە، ئەوەش بەهۆی حەوت مانگ لە جەنگ و فشارە ئابوورییەکانی ئەمەریکا بۆ سەر نەوت و دامەزراوە ئابوورییەکانی ئێران”.

ئەوەشی خستەڕوو “هیچ ئاماژەیەکی روون لەلایەن بەرپرسانی ئێرانەوە نییە بۆ رێککەوتن لەگەڵ ئەمەریکا، رەنگە واژۆکردنی هەرجۆرە رێککەوتنێکیش لەنێوان وشنتۆن و تاران بکەوێتە دوای هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا کە بڕیارە لە (3ی تشرینی دووەم) بەڕێوەبچێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان