مەودا میدیا-
کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد لە 24ی ئایارەوە هیچ زانیاریی و پەیوەندییەکیان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلاندا نەماوە و دەسەڵات وەڵامی پێشنیازەکانی ئۆجەلانی نەداوەتەوە.
کەجەکە رایگەیاند “لە ئێستادا وەک ئەوەی ئامادەکاریی بۆ شەڕێکی نوێ بکرێت، سیاسەتێکی بەو شێوازە بەڕێوەدەچێت، ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی میت نەک تەنها وەک سەرۆکی دەزگایەکی هەواڵگریی، بەڵکو هاوشێوەی سەرۆک وەزیرانی حکومەتێک لە عیراقدا دەسووڕێتەوە، پێشتریش لە هێرشەکانی سەر رۆژئاوادا، چاوپێکەوتنی لەم شێوەیە ئەنجام درابوون”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سیاسەت و پراکتیکێک بەبێ ئۆجەلان، بەبێ رەخساندنی هەلومەرجی کارکردنی ئازاد، قبوڵ ناکات، تاوەکو مامەڵەیەکی ئەرێنی لەگەڵ دۆسییەی ئۆجەلان نەکرێت و لەم چوارچێوەیەدا هەنگاو نەنرێت، کەس ناتوانێت بڕیارەکانی کۆنگرەی پەکەکە جێبەجێ بکات”.
ئەوەشی خستەڕوو “پەکەکە لە کۆنگرەی 12دا بڕیاریدا کە پرۆسەی کۆتاییهێنان بە هەموو کار و چالاکییەک و چەکدانان لەلایەن عەبدوڵڵا ئۆجەلانەوە بەڕێوەببرێت و تەنها لەناو هەلومەرجی کارکردنی ئازاددا دەتوانێت ئەم پرۆسەیە بەڕێوەبەرێت”.
ب ح