دۆزی ژن

كۆنگرەی نێودەوڵەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان لە بەغدا بەڕێوەدەچێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


كۆنگرەی نێودەوڵەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان لە بەغدا بەڕێوەدەچێت
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

12 یەمین كۆنگرەی نێودەوڵەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان لە بەغدا دەستیپێكرد، لە كۆنگرەكەدا هەریەك لە سەرۆك كۆماری عیراق و سەرۆك وەزیران و سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەشداربوون، مستەفا كازمی رایگەیاند "ژنان تەنها لە میدیاكان و شیعر و وتارەكاندا مافیان هەیە و باسی دەكرێت لە واقیعدا دژایەتی دەكرێن".

لەوتارێكدا لە كۆنگرەكە مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند " كاتی خۆیەتی ئەمڕۆ لەم كۆبوونەوەیەدا پێگەیەكی دادپەروەری بەرانبەر ژنان دابنێین، كاتێك دەڵێین توندوتیژی دژی ژنان هەست بە شەرمەزاری دەكەین، لە قورئاندا رێز لە ژن گیراوە، نابێت سوكایەتی بە ژن بكرێت، ئێمە ناشكرێ نكوڵی بكەین پاراستنی ژنان لە عیراق كەموكورتی هەیە بەڵام زۆر گرنگە، تەنانەت پرۆژەكەی من بۆ پاراستنی خێزان لە پەرلەمان هێشتا لە گفتوگۆدایە زۆر كەس رێگری لێدەكەن".

وتیشی " ژنان نیوەی كۆمەڵگەن لە وتار و لێدوانە رۆژنامەوانی و شیعرەكاندا بەڵام لە واقیع دا وانییە و كاری بۆ ناكرێت، من بۆ یەك ساتیش گومانم نییە پشتگیری دەوڵەت و رەتكردنەوەی توندوتیژی لە تایبەتمەندییەكانی ژنانە ئەمە زۆر زیاتر لەوەی پیاوان بیری لێدەكەنەوە لەبەرئەوەی ژنان دەزانن ماڵ و توندوتیژی  و نیشتیمان واتای چییە".

سەرۆك وەزیرانی عیراق ئەوەشی خستەڕوو "ژن جیاكاری ناكات و كەس ناكوژێت جەنگی عەشائیری و پێكهاتەیی ناكات و سۆزی رێگەی پێنادات وێڕای هەموو ئاڵنگارییەكان ژنانی زۆر وشیار لەعیراق هەن، پێویستە پشتگیری مافەكانی ژنان بكات لەگەڵ هەموو هەنگاوێكیش دەبین بەو ئاڕاستەیە، لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە دەڵێن پێویستە حكومەت باسی رزگاربووانی ژن بكات لە پێكهاتەكان".

محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لەمیانی كۆنگرەكەدا رایگەیاند "ئاینی ئیسلام رێزی لە ژنان گرتووە، مافە مەدەنییەكانی بە باشترین یاسا پێبەخشیوە، هەروەها بەشداری پێكردووە لە بەڕێوەبردنی كۆمەڵگە و دەوڵەت، لە هەموو بوارەكانی تریشدا ئەو مافانە رەنگیداوەتەوە، رەوتە تاریكپەرستەكان دەیانەوێت ئەم وڵاتە لەناو ببەن، بەڵام ئەم هەنگاوانە دژی دەوەستنەوە".

د.بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق لەمیانی كۆنگرەكەدا رایگەیاند "ئێمە لە دەوڵەتێكداین كە هێشتا خۆی دروست دەكات بۆ ئەزموونكردنی دیموكراسیەت، كەموكورتی لە هەر رێوشوێنێكدا بۆ مافەكانی ژنان بوونی هەیە، رێز لە هەوڵەكان دەگرم بۆ ئازادی و پێشكەوتن لەبواری مافەكانی ژنان، سوپاسی هەوڵەكان دەكەم بۆ دابینكردنی زیاتری مافەكانی ژنان".

لە كۆنگرەكەدا جگە لە ئامادەبوونی جێنین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان لەعیراق ژمارەیەكی زۆر لە چالاكوانانی ژنان و نوێنەری رێكخراوە نێودەوڵەتیەكان بەشداربوون.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان