کوردستانی
پرۆژەی رێگای باشماخ- پێنجوێن بەگەڕ دەخرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پڕۆژەكانی سنوری قەزای پێنجوین بەسەردەكاتەوەو بە بڕیارێكیش پڕۆژەی رێگای باشماخ-پێنجوێن بەگەڕدەخاتەوە.
دانا عەبدولكەریم، وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردنی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە یاوەری قائیمقامی قەزای پێنجوێن و بەڕێوەبەری گشتی ئاوەدانكردنەوەو رێگاوبانی سلێمانی و ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرو بەرپرسانی ئیداری سنورەكە پرۆژەی رێگای باشماخ- پێنجوێنیان بەسەركردەوە.
دانا عەبدولكەریم، وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن، دواتر لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "ئامانجی سەردانەكەمان بەگەڕخستنەوەی پڕۆژەی رێگای (باشماخ- پێنجوێن)ە كە یەكێكە لە پڕۆژەكانی وەزارەتمان و بەڵێندەرمان راسپارد بەشێوەیەكی خێرا كاركردن لە پڕۆژەكە دەستپێبكەنەوە، بۆ ئەوەی پێش دەستپێكردنی وەرزی سەختی زستان تەواو بكرێت".
وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن، ئەوەشی خستەڕوو "وەك وەزارەت و حكومەت هەوڵدەدەین شایستە داراییەكان بۆ كۆمپانیا دابین بكەین بۆ ئەوەی پڕۆژەكە بەباشی و بێ كەموكورتی و بەشێوەیەكی خێرا تەواو بكەن".
سەبارەت بە دواكەوتنی پرۆژەكەش لە رابردوودا، دانا عەبدولكەریم ئاماژەی بەوەدا "هۆكارەكەی بەشێكی پەیوەندی بە كابینەكانی پێشوی حكومەتەوە هەیە، ئێستاش هەموو هەوڵێكمان بۆ تەواوكردنی پڕۆژەكەیە".