دۆزی ژن

ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە سوتێندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە سوتێندرا
مەودا میدیا-

 ژنێکی گەنجی خەڵکی ئورمیە کە هەفتەی رابردوو لەلایەن هاوسەرەکەیەوە ئاگر لە جەستەی بەردرابوو، بەهۆی سەختی برینەکانیەوە رۆژی شەممە گیانی لەدەستدا، هەروەها تاوەکو ئێستاش هاوسەرەکەی دەستگیر نەکراوە.
 
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، رۆژی شەممە 19ی ئەیلولی 2020 ژنێکی گەنجی خەڵکی گوندی "زەنگۆ" سەر بە شاری سەڵماس بە ناوی "مریەم ئەتمانی" بەهۆی قووڵی ئەو برینانەی کە بە هۆی سوتانەوە لەسەر جەستەی بوون لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری ئورمیە گیانی لەدەستدا".
 
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مریەم ئەتمانی کە دایکی دوو مناڵە هەفتەی رابردوو بە هۆی کێشەی خـێزانی لەلایەن هاوژینەکەیەوە ئاگری لە جەستەی بەردرابوو و لە ئاکامدا 90% جەستەی سووتابوو, هەروەها ئەوەشخراوەتەڕوو هاوسەری مریەم ئەتمانی دوای ئاگر تێبەردانی ژنەکەی هەڵهاتووە و تا ئێستا هێزە ئەمنیەکانی دەستگیریان نەکردووە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان