عیراقی

عیراق ڤاكسینی دژ بە كۆرۆنا بۆ %20 ی دانیشتوانی دەكڕێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق ڤاكسینی دژ بە كۆرۆنا بۆ %20 ی دانیشتوانی دەكڕێت
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق رایگەیاند، ڤاكسینی دژ بە كۆرۆنا بۆ 20% ی دانیشتوانی عیراق دەكڕێت و دەدرێت بەو تووشبووانەی كە مەترسی لەسەر ژیانیان هەیە.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند "رێككەوتنێكیان لەگەڵ هاوپەیمانێتی جیهانی بۆ ڤاكسینەكان واژۆ كردووە، بۆ كڕینی ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ 20% دانیشتووانی وڵات".

هەر بەپێی بەیاننامەكە "هەركات ڤاكسینەكە گەیشتە عیراق، سەرەتا بەو كەسانەی دەدرێت، كە ژیانیان لە مەترسییە، بەتایبەت بەساڵاچوان و ئەوانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە، لەگەڵ كارمەندانی تەندروستیی و هێزە ئەمنییەكان".
جێی ئاماژەیە هاوپەیمانی جیهانی بۆ دروستكردنی ڤاكسینەكان، بەنیازە تاكۆتایی ساڵی 2021، زیاتر لە دوو ملیار ڤاكسینی دژ بە كۆرۆنا  بەسەر وڵاتاندا دابەشبكات. 


Qaiwan
Qaiwan