گشتی

سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا لە خراپی باری ژیانی نیگەرانە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا لە خراپی باری ژیانی نیگەرانە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

بەوتەی هاورێیەكی نزیكی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا سكاڵای لە خراپی باری ژیانی كردووە، باس لەوەشكردووە كە موچەكەی بەشی دایەنگای منداڵە تازەكەیان ناكات.

رۆژنامەی تایمزی بەریتانی لە زاری هاوڕێیەكی نزیكی بۆریس جۆنسۆن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا ئاشكرایكرد "جۆنسۆن نیگەرانە لە موچەكەی و ئەو خانووەی حكومەت پێیداوە تیایدا بژی، ئەو پێیوایە شایستەی زیاترە".

ئەو هاوڕێ نزیكەی جۆنسۆن ئەوەشی خستووەتەڕوو  " سەرۆك وەزیران نیگەرانە لەوەی بتوانێت خەرجی دایەنگای منداڵە تازەكەی دابین بكات كە چەند مانگێكە لە دایكبووە".

پاش بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا حكومەتی بەریتانیا موچەی سەرۆك وەزیرانی كەمكردەوە بۆ 150 هەزار جونەیهی ئیستەرلینی كە دەكاتە 192 هەزار دۆلار ساڵانە، لەكاتێكدا پێشتر ساڵانە موچەكەی  350 هەزار جونەیهی ئیستەرلینی بووە كە دەكاتە 450 هەزار دۆلار.

هاورێكەی سەرۆك وەزیران دەشڵێت " جۆنسۆن لە ماڵەوە خزمەتكاری نیە، تەنها كرێكارێكی هەیە ماڵەكەی بۆ خاوێندەكاتەوە، نیگەرانن لەوەی نەتوانن خەرجی دایەنێك دابین بكەن، لە شوقەیەكی بچوكی داون ستریتدا گیریان خواردووە و شوێنەكەیان بۆ ژیان باش نیە".

بەوتەی هاوڕێكەی "جۆنسۆن شوقەكەی نە لەوەی كۆشكی ئێلیزی دەچێت و نە لە كۆشكی سپی، كە دەتوانی لە هەموو شتێك دوور بیت و مێشكت ئارام بكەیتەوە، چونكە ئەو دوانە فراوانن".
 

Qaiwan
Qaiwan