عیراقی
ئەمەریكا هاوكاری دارایی بۆ مەسیحیەكانی عیراق و هەرێم دابین دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
بە مەبەستی هاوكاریكردنی ئەو مەسیحیانەی لە ناوچەكانی عیراقەوە ئاوارەی هەرێمی كوردستان بوون، هەروەها ئەوانەشی كە لە هەرێمی كوردستان دەژین، ئەمەریكا هاوكاری دارایی پێشكەش بە رێكخراوێكی مرۆیی لە هەولێر دەكات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 24-9-2020 لە رێوڕەسمێكدا لە كەنیسەی مار یوسف لە شارۆچكەی عەنكاوە، هاوكارییەكانی ئەمەریكا پێشكەش بە رێكخراوی مرۆیی عەنكاوە دەكرێن، بە مەبەستی هاوكاریكردنی ئەو مەسیحیانەی لە ناوچەكانی عیراقەوە ئاوارەی هەرێمی كوردستان بوون، هەروەها ئەوانەی لە هەرێمی كوردستان دەژین.
رێوڕەسمەكە بە ئامادەبوونی رۆب وۆڵەر، كونسوڵی گشتیی ئەمەریكا لە هەرێمی كوردستان و بەشار وەردی، مەترانی كەنیسەی ماریوسف و ژمارەیەك لە بەرپرسانی ئیداری پارێزگای هەولێر بەڕێوەچوو.
هاوكارییە داراییەكەی ئەمەریكا بڕەكەی دوو ملیۆن و 500 هەزار دۆلارە، پێشكەش بە رێكخراوی مرۆیی عەنكاوە دەكرێت، كە ماوەیەكی كەمە لەلایەن مەتران بەشار وەردی، مەترانی كەنیسەی ماریوسف دامەزراوە.
هاوكارییەكانی ئەمەریكا بۆ مەسیحیەكان لەكاتێكدایە هەفتەی رابردوو ماسیۆ تۆلەر، باڵیۆزی ئەمەریكا لە عیراق سەردانی هەولێری كردو دوای دیدار و چاوپێكەوتنەكانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی كوردستان لەگەڵ مەترانی هەولێر كۆبووەوە.
ماسیۆ لەوتەیەكدا رایگەیاند " لەو 204 ملیۆن دۆلارەی كە ئەمەریكا بۆ هاوكاریكردنی عیراق لە بوارە جیاجیاكاندا تەرخانیكردووە، بەشێكی بۆ مەسیحیەكان تەرخاندەكرێت".
پێش شەڕی داعش نزیكەی 500 هەزار مەسیحی لە سەرتاسەری عیراق هەبوون، بەڵام نزیكەی 200 هەزاریان چوونەتە دەرەوەی عیراق و ئێستا زیاتر لە 60%ی ئەو مەسیحیانە لە هەرێمی كوردستان نیشتەجێن.