عیراقی

عیراق دامەزراوە ئەتۆمییەكانی بەگەڕ دەخاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق دامەزراوە ئەتۆمییەكانی بەگەڕ دەخاتەوە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

دەستەی عیراق بۆ كۆنتڕۆڵكردنی سەرچاوە تیشكدەرەكان رایگەیاند، بەفەرمانی دیوانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران، لیژنەیەك بۆ دەستپێكردن بە نۆژەنكردنەوەی دامەزراوە ئەتۆمییەكانی عیراق بە مەبەستی بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا پێكهێنراوە.

كەمال حسێن، سەرۆكی دەستەی عیراق بۆ كۆنتڕۆڵكردنی سەرچاوە تیشكدەرەكان لە لێدوانێكیدا بۆ میدیاكانی عیراق رایگەیاند "مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە كۆبوونەوەی لەگەڵ ئیمانوێل ماكرۆنی سەرۆكی فەرەنسا گرنگی دۆسیەی وزەی ئەتۆمی باسكردووە و پێشنیازی ئەم دۆسیەیەی بۆ كردووە".

وتیشی " بەو مەبەستە و بە فەرمانێكی دیوانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران، دەستكراوە بە پێكهێنانی لیژنەیەك بۆ دەستپێكردنەوەی بەرهەمهێنانی وزەی ئەتۆمیی".
سەرۆكی دەستەی عیراق بۆ كۆنتڕۆڵكردنی سەرچاوە تیشكدەرەكان باسی لەوەشكرد "عیراق هەنگاودەنێت بۆ دووبارە بەدەستهێنانەوەی توانا زانستییەكانی لەبواری ئەتۆمدا كە لە حەفتاكان و هەشتاكانی سەدەی رابردوودا هەیبووە".

كەمال حسێن ئەوەشی خستەڕوو "ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم ئارەزووی ئەم هەنگاوەی هەیە، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بڕیاری دەركردووە بۆ پرۆژەی دووبارە و سەرلەنوێ هەستانەوەی عیراق لە بواری وزەی ئەتۆمدا بۆ مەبەستی ئاشتی و سود وەرگرتن لێی".

وەك سەرۆكی دەستەی عیراق بۆ كۆنترۆڵكردنی سەرچاوە تیشكدەرەكان باسی دەكات "عیراق پێویستی بە دامەزراوە ئەتۆمییەكانی هەیە بە مەبەستی بەرهەمهێنانی  وزەی كارەبا و ئەو پرۆژەیەش رەنگە پێنج ساڵ بخایەنێت".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان