کوردستانی

سەعدی پیرە: دەنگەکانی یەکێتی زیاد دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەعدی پیرە: دەنگەکانی یەکێتی زیاد دەکات
مەودا میدیا-

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاشکرایکرد ئەم هەڵبژاردنە دوای هەڵچوونێکی نێودەوڵەتیی و هەرێمی ئەنجام دەدرێت و دەبێت عیراق خۆی لەگەڵ گۆڕانکارییەکان بگونجێنێت.

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند "پێشبینی دەکەن دەنگەکانی یەکێتی لەم هەڵبژاردنەدا زیاد بکات، چونکە بۆ هەموو لایەک روونبووەتەوە کە بابەتی ئاسایش و دیموکراسی بەبێ بوونی یەکێتی بەدینایەت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەوانەی بە هەڵە لە یەکێتی چوونەتەدەرەوە ئۆپۆزسیۆن نەبوون و دواتر گەڕاونەتەوە ناو یەکێتی، وە هەروەها پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق، سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کۆنابێتەوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan