ئەدەب و هونەر
بڕیارێك لە وەزارەتی رۆشنبیرییەوە سەبارەت بە چاپكردنی كتێب
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
بەپێی فەرمانێكی وەزارەتی رۆشنبیری حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەمەودوا بەر لە چاپكردنی كتێب، لەلایەن لیژنەیەكی پسپۆڕەوە هەڵدەسەنگێنرێت، دواتر ژمارەی سپاردنی پێ دەدرێت و چاپ و بڵاودەكرێتەوە.
بەپێی بڕیارەكەی وەزارەتی رۆشنبیری كە واژۆی حەمەی حەمەسەعید وەزیری رۆشنبیری لەسەرە، ئەو ئەركە دەسپێردرێتە كتێبخانە گشتییەكان.
لە نوسراوەكەدا هاتووە "پێویستە ئەم ئەركە زۆر بە گرنگی و بایەخ پێدانەوە جێبەجێ بكرێت و تیایدا رەچاوی بەرژەوەندی باڵای نیشتیمانی و نەتەوەیی و پاراستنی بەها پیرۆزەكان بكرێت و شیرازەی كۆمەڵایەتی و پاراستنی بەها و هێما پیرۆزەكان تێك نەدات".