کوردستانی

كەمئەندامان سێ داواكاری پێشكەش بە پەرلەمان دەكەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


كەمئەندامان سێ داواكاری پێشكەش بە پەرلەمان دەكەن
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

سكرتێری لقی سلێمانی یەكێتی كەمئەندامانی كوردستان رایدەگەیەنێت، بەمەبەستی گەیاندنی داواكاری كەمئەندامان و دەست نەبردن بۆ كەمكردنەوەی مووچەكانیان بەناوی چاكسازییەوە، داواكارییەكی سێ‌ خاڵی پێشكەش بە سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كردووە.

سامان حسێن، سەرۆكی یەكێتی كەمئەندامانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند "سێ‌ داواكارییان پێشكەشی سەرۆكایەتی پەرلەمان كردووە و بریتین لەوەی، كە لە هەموو سات و كاتێكی چاكسازی و دوو مووچەییدا كەمئەندامان بەخشراون بە یاساو بڕیار لەبەر هۆكاری كەمی ئەو هاوكارییەی كەمئەندام وەریدەگرن كە مانگانە بڕی ١٠٠ هەزار دینارە، بۆیە داواكارن بەهیچ شێوەیەك دەستكاری ئەم بڕیارە نەكرێت و لەیاسای چاكسازیدا كەمئەندامانی مووچەخۆر هاوكارییەكەیان نەبردڕێت، چونكە لە كوردستان كەمترین هاوكاری دەكرێن".

وتیشی "ئەو بڕە پارەیەی لە یاسای چاكسازیدا دەمێنێتەوە هەوڵبدرێت وەك یەكەمین چین و توێژ كەمئەندامان سوودمەندبن بەزیادكردنی هاوكارییەكەیان تەنها بە بڕی 150 هەزار دینار لەمانگێكدا، كە هیچ سەرچاوەیەكی دیكەی داهاتیان نییە".

سامان حسێن "داواشیكرد پەرلەمان هەوڵی جدی بدات بۆ باشتركردنی ژیان و گوزەرانی كەمئەندامان چونكە لەئێستادا لەخراپترین دۆخدان".


Qaiwan
Qaiwan