دۆزی ژن

ژنێک بەشێوەیەکی گوماناویی گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژنێک بەشێوەیەکی گوماناویی گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەرمی ژنێکی تەمەن 31 سال گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی شەهید پێشڕەو کە بە گولـلەی تاپڕ گیانی لەدەستداوە، رووداوەکەش لە گوندی کانی گەوهەری سەر بە ناحیەی ئاغجەلەری قەزای چەمچەماڵ روویداوە.

شەریف رەحیم، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ بە بەمەودا میدیای راگەیاند "بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 2:00 تەرمی ژنێکی تەمەن 31 سال گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی شەهید پێشڕەو کە بە گولـلەی تاپڕ گیانی لەدەستداوە، رووداوەکەش لە گوندی کانی گەوهەری سەر بە ناحیەی ئاغجەلەری قەزای چەمچەماڵ بووە".

ئاماژەی بەوەشکرد "تەرمی ژنەکە رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە بەمەبەستی لێکۆڵینەوە و زانینی هۆکاری گیان لەدەستدانەکەی، بەڵام بەپێی وتەی کەسوکارەکەی بێت رووداوەکە خۆکوژییە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا




News

بەم شێوەیە هەڵسوکەوت لەگەڵ دیسپراکسیا بکە

لەلایەن دێرین مەحمود


News

کەرکوک لە چاوەڕوانیی رۆتیندا

لەلایەن هیوا محەمەد