عیراقی
کاروانێکی هێزەکانی هاوپەیمانان کرانە ئامانج
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
کەمێک لەمەوبەر بە موشەک هێرشکرایە سەر کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، موشەکەکە نەتەقیوەتەوە و تەنیا بەر یەکیک لە بارهەڵگرەکان کەوتووە.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاویکردەوە "کەمێک لەمەوبەر بە موشەک هێرشکرایە سەر کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و لە ئەنجامدا زیان بەر یەکێک لە بارهەڵگرەکان کەوتووە" بەپێی زانیاریەکانیش موشەکەکە لە پارێزگای دیوانیەوە ئاڕاستەی کاروانەکە کراوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو "موشەکەکە نەتەقیوەتەوە و تەنیا بەر یەکیک لە بارهەڵگرەکان کەوتووە، بەڵام وەک ئاشکراکراوە هیچ زەرەر و زیانێک بەکاروانەکە نەکەوتووە".
ئەمەش لەکاتێکدایە، کاتژمێر 8:30 خولەکی شەوی رابردووش، چەند موشەکێک ئاڕاستەی بارەگای هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەولێر کرا و لە ئەنجامیشدا هیچ زیانێکی لێنەکەوتەوە، بە گوێرەی زانیاریەکان موشەکەکان لەلایەن هێزێکی حەشدی شەعبیەوە ئاراستەی هەولێر کراون.
ک.ن