عیراقی
ژمارەیەک تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەخۆشخانەکانیان بەجێهێشت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی عیراق لە بەیاننامەیەکدا ئاماری 24کاتژمێری رابردووی بڵاوکردووەتەوە و بەپێی ئامارەکان لەو ماوەیەدا 4 هەزار و 493 حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمارکراوە.
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی عیراق لە بەیاننامەیەکدا ئاماری 24کاتژمێری رابردووی بڵاوکردووەتەوە و بەپێی ئامارەکان لەو ماوەیەدا 4 هەزار و 493 حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمارکراوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 1/10/2020، وەزارەتی تەندروستی عیراق بڵاویکردووەتەوە "لە 24کاتژمێری رابردوودا 4 هەزار و 493 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عیراق تۆمارکراوە و 3 هەزار و 685 کەسیش چاکبوونەتەوە".
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی عیراقدا ئەوەش هاتووە، 50 کەس بە ڤایرۆسەکە گیانیان لە دەستداوە و کۆی گشتی تووشبووانیش گەیشتە 367 هەزار و 474 کەس.
بەپێی دواین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی عیراق، لە کۆی گشتی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە 295 هەزار و 882 کەس چاکبوونەتەوە و نۆ هەزار و 231 کەسیش گیانیان لە دەستداوە.
ک.ن