عیراقی
لیوایەکی حەشدی شەعبی رەتیدەکاتەوە پەیوەندییان بە هێرشەکەی هەولێرەوە هەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
فەرماندەی لیوای ٣٠ی حەشدی شەعبی رەتیکردەوە پەیوەندییان بە هێرشە موشەکییەکەی شەوی رابردوو بۆ سەر هەولێر هەبێت و دەڵێن، ئەوە پەیامی لایەنێکی دیکەیە بۆ ئەوەی ئەوانی پێ تاوانبار بکرێت لە پێناو ئامانج و مەبەستێکی دیاریکراوی لایەنێکی دیکەدا.
وەعد قەدۆ، فەرماندەی لیوای 30ی حەشدی شەعبی لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکردووە "ئەوان هیچ پەیوەندییەکیان بە هێرشەکەی دوێنێ شەوی هەولێرەوە نییە، لایەنێکی دیاریکراو ناوی لیوای ٣٠ دەهێنێت بۆ ئەوەی پەیامێک بە ئەمریکا و حکومەتی بەغدا بگەیەنێت".

ئەوەش ئاشکرا دەکات "ئەو ناوچەیەی کە موشەکەکانی لێ ئاڕاستەکراوە لەژێر کۆنترۆڵی سوپای عیراق و حەشدی شەعبیدایە، ئەو هێرشە کارێکی تیرۆریستانە بووە و لیژنەیەک لە فەرماندەیی هێزە هاوبەشەکانی نەینەوا و پۆلیسی فیدراڵی و حەشدی شەعبی بۆ لێکۆڵینەوە لێی پێکهێنراوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، کاتژمێر 8:30 خولەکی شەوی رابردووش، چەند موشەکێک ئاڕاستەی بارەگای هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەولێر کرا و لە ئەنجامیشدا هیچ زیانێکی لێنەکەوتەوە، بە گوێرەی زانیاریەکان موشەکەکان لەلایەن هێزێکی حەشدی شەعبیەوە ئاراستەی هەولێر کراون.
ک.ن
ک.ن