راپۆرت
بەغدا لیژنەی راستییەکان بۆ نەوتی هەرێم پێکدەهێنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا_
لێژنەی نەوت و غاز لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رۆژی شەممە لە دوایین کۆبووەی خۆیاندا بڕیاری درووستکردنی لێژنەیەکی 7 کەسییان بۆ دەرخستنی راستییەکانی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان درووست کردووە کە تائێستا لای بەغدا ناڕوون و ناشەفافە.
حکومەتی عیراق لە سەرەتای دانوستانەکانەوە لەگەڵ هەرێم داوای دەرخستنی گرێبەستەکانی نەوتی لە هەرێم کردووە کە لەگەڵ کۆمپانیاکانی دەرهێنانی نەوت و وڵاتی وترکیا کردوونی، جگە لەوەش داوای داهاتی پێنج ساڵی رابردووی هەرێم دەکات تا بەغداش قەرەبووی نەناردنی بودجەی ئەو ماوەیە بۆ هەرێم بکاتەوە، بەڵام وەک پەرلەمانتاران و کەسانی شارەزا دەڵێن، هەرێم ئامادە نییە ئەو گرێبەستانە و داهاتی پێنج ساڵی رابردوو بخاتە بەردەم بەغدا و لە لایەن بەغداشەوە لیژنەیەک بۆ گەیشتن بەو راستییانە پێک هێناوە.

هەفتەی رابردوو فالح خەزعەلی، ئەندامی لیژنەی نەوت و وزەی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندبوو "لیژنەیەکی حەوت کەسی لە ناو لیژنەکەمان پێک هێنراوە بۆ لێکۆڵینەوە لە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان و لە ماوەی دوو هەفتەشدا ڕاپۆرتێک بە سەرۆکایەتیی لیژنەکەمان بەرز دەکەینەوە".
وتیشی "کاری لیژنەکەی ئێمە لێکۆڵینەوە دەبێت لەو گرێبەستانەی هەرێم لە بواری نەوتدا لەگەڵ کۆمپانیاکانی نەوت ئیمزای کردوون بە تایبەت، کە گومانی گەندەڵی لەو پرسەدا هەیە کە بە دەر لە چاودێریی وەزارەتی نەوت و تاکلایەنە هەرێم ئەنجامی داون".
لەگەڵ هێوربوونەوەی خۆپیشاندانەکانی عیراق، پێدەچێت لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا بودجەی ساڵی 2020ی عیراق لە لایەن حکومەتەوە بنێردرێتە پەرلەمان و تا ئێستاش هیچ ئاسۆیەکی رێککەوتن لە نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدادا نییە، پرسی نەوت و بە تایبەت گرێبەستەکانیش رەنگە ئەو ڕێککەوتنە قوورستر بکەن.
غالب محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە مەوداپرێسی ڕاگەیاند "بەغدا دەیەوێت بزانێت هەرێم و چۆن لەسەر چ بنەمایەکی یاسایی بێ گەڕانەوە بۆ بەغدا ئەو گرێبەستانەی لەگەڵ ئەو کۆمپانیا نەوتییانە کردووە و چۆنیش ڕێککەوتوون، کە تا ئێستا نادیار و ناشەفافە".
وتیشی: "ئەوە کێشەیە، چونکە هەرێم بە دیاریکراوی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەو گرێبەستانەی پیشانی ئەندامانی مەکتەب سیاسییەکانی خۆی نەداوە ئێستا چۆن بۆ بەغدای ئاشکرا دەکات چۆنە و چی کردووە".
"لەم ساڵدا بەغدا زیاتر لە شەش ترلیۆن دیناری بۆ بەغدا ناردووە بەبێ ئەوەی هەرێم نەوت رادەست بکات یان یەک دینار بۆ بەغدا بگەڕێنێتەوە، بەڵام بارودۆخی بەغدا بە تایبەت لە ڕووی ئابوورییەوە هیچ باش نییە و بۆ بودجەی ٢٠٢٠ی عێراق دەبێت هەموو شتێک بخاتە بەردەم بەغدا تا ڕەزامەند بێت ناردنی پارە بەردەوام بێت". غالب محەمەد وای وت.
وەک مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە دیداری مێری لە سەرەتای ئەم مانگەدا ئاماژەی پێ دا، هەرێم 27 ملیار دۆلاری کۆمپانیاکانی نەوت و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم قەرزدارە و ئامادەن نەوت رادەست بکەن بە بەغدا کە ئەو قەرزانە بداتەوە، بەڵام بەغداش مەرجی ئاشکراکردنی داهاتی پێنج ساڵی رابردووی هەرێم و گرێبەستەکانی نەوتی هەرێمی هەیە.
ناسر هەرکی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە مەوداپرێسی راگەیاند "هەرێم و بەغدا هیچ چارێکیان نییە رێککەوتن نەبێت، لەو باوەڕەدام لە نێوان بەغدا و هەرێم هیچ مەلەفێکی شاراوە بوونی نییە چونکە گفتوگۆ دەکرێت".
وتیشی "رەنگە هەموو وردەکارییەکان باس نەکرێن، بەڵام پرسی رەقەم و داهات لە نێوانیاندا چۆن هەیە ئاوا ئاڵوگۆڕ دەکرێت و هەردوولاش لەسەر ئەو ئەساسە بڕیار دەدەن و رێککەوتن واژۆ دەکەن".