کوردستانی
فەرمانگەیەکی حکومی بایکۆتی دەوامی راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
بەیانی ئەمڕۆ بەرێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بایکۆتی دەوامیان راگەیاند و ئاشکرایانکرد، تا کاتی وەرگرتنی مووچەکانیان دەوام ناکەن.
بەیانی ئەمڕۆ بەرێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بایکۆتی دەوامیان راگەیاند و ئاشکرایانکرد، تا کاتی وەرگرتنی مووچەکانیان دەوام ناکەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە،7ی تشرینی یەکەم، فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بەهۆی دواکەوتنی موچەکانیانەوە مانگرتنیان لە کارەکانیان راگەیاند و تا کاتی وەرگرتنی مووچەکانیان قوفڵیان لە دەرگای بەڕێوەبەرایەتیەکەیاندا، ئاشکرایانکرد، تا کاتی وەرگرتنی مووچەکانیان دەوام ناکەن.
ئەمە لە کاتێکدایە جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "ناردنی 320 ملیار دینارەکەی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو، چونکە بەغدا تاوەکو مووچەی فەرمانبەرانی خۆی دابەش نەکات پارەکە بۆ هەرێمی کوردستان نانێرێت".
ک.ن
ک.ن