کوردستانی

"ژماره‌یه‌ك له‌ چه‌كدارى په‌كه‌كه‌ به‌خۆیان و چه‌كه‌كانیان چوونه‌ته‌ ناو یه‌په‌گه‌"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"ژماره‌یه‌ك له‌ چه‌كدارى په‌كه‌كه‌ به‌خۆیان و چه‌كه‌كانیان چوونه‌ته‌ ناو یه‌په‌گه‌"

مه‌ودا میدیا-

رۆژنامه‌ى ده‌یلى سه‌باحى توركى له‌ ده‌زگاى هه‌واڵگرى توركیا ناسراو به‌ میت بڵاویكرده‌وه‌، ژماره‌یه‌ك له‌ چه‌كدارى په‌كه‌كه‌ به‌ خۆیان و چه‌كه‌كانیانه‌وه‌ چوونه‌ته‌ ناو هێزه‌كانى یه‌په‌گه‌.

به‌پێى رۆژنامه‌كه‌ "میتی تورکیا وتویه‌تى لیستێکی لە ئەندامانی پێشووی پەکەکەى ئامادەکردووە کە پاش بڕیاری چەکدانانی ئەو ڕێکخراوە بە چەکەکانیانەوە چوونه‌ته‌ ناو هێزه‌كانى یه‌په‌گه‌ له‌ رۆژئاواى كوردستان، ئه‌نكه‌ره‌ش به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌ به‌ شوێنگۆڕین نادات".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "ئەنكەرە هێشتا نیگەرانی لقی سوریای ئەو رێکخراوە واتە یەکینەکانی پاراستنی گەل ناسراو به‌ (یەپەگە) چونکە بەپێچەوانەی لقەکانی تر بەشداریی رەوتەکە نەبووە".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو "لە ئەگەری پێشێلکردنی ڕێککەوتنی یەپەگە لەگه‌ڵ سوپاى سوریا، ئەگەری دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تورکیا لە سنوره‌كانى رۆژئاواى كوردستان هەیە".

ع
Qaiwan
Qaiwan