کوردستانی

دوو كەس بەتۆمەتی وەرگرتنی پارە لە هاوڵاتیان دەستگیركران

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو كەس بەتۆمەتی وەرگرتنی پارە لە هاوڵاتیان دەستگیركران
مەودا میدیا - کاروان نوری

پۆلیسی سلێمانی دوو تۆمەتباری لەسەر دۆسیەی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندی و وەرگرتنی پارە لە هاوڵاتییەك دەستگیركرد و وتەبێژی پۆلیسی سلێمانیش روونکردنەوە دەدەت.

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لەسەر دۆسیەی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندی و وەرگرتنی پارە لە هاوڵاتیەك، دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد، کە هەرەشەیان لە هاوڵاتییەک کردووە و پارەیان لێوەرگرتووە".

ئەوەشی خستەڕوو "دوای ئەوەی سكاڵاكارێكی نەوجەوان سكاڵای لەدژی ئەكاونتێكی سناپ چات تۆماركرد كە هەرەشەی لێدەكات و پارەی لێوەرگرتووە، پۆلیسی سلێمانی دوو تۆمەتبار بە تۆمەتی ئەنجامدانی ئەو تاوانە و لەسەر دۆسیەكە دەستگیرکرد".

ک.ن

 

Qaiwan
Qaiwan