کوردستانی
زانکۆی هەڵەبجە سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی دەوام روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
دوای ئەوەی یەکشەممەی رابردوو، دەوامی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم دەستپێکردەوە، سەرۆکی زانکۆ هەڵەبجە روونکردنەوە لەسەر شێوازی دەستپێکردنەوەی خوێندن دەدات و دەڵێت، کێشەی کەمی جێگەی بەشەناوخۆییان بەهۆی جێبەجێکردنی رێککارەکانی خۆپارێزی بۆ دروستبووە.
دوای ئەوەی یەکشەممەی رابردوو، دەوامی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم دەستپێکردەوە، سەرۆکی زانکۆ هەڵەبجە روونکردنەوە لەسەر شێوازی دەستپێکردنەوەی خوێندن دەدات و دەڵێت، کێشەی کەمی جێگەی بەشەناوخۆییان بەهۆی جێبەجێکردنی رێککارەکانی خۆپارێزی بۆ دروستبووە.
د. مهاباد کامل عەبدوڵا سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە لە لێدوانێکی تایبەتدا بە مەودا میدیای ڕاگەیاند "بە جێبەجێکردنی رێککارە تەندروستیەکان و رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی، دەوامی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم بۆ ساڵی نوێی خوێندن 2020-2021، دەستپێکردووەتەوە".
ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو "بەپێی رێنماییەکانی وەزارەت، خوێندنی ئەمساڵ لە زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێم بە سیستەمی ئاوێتە دەبێت، بەشێك لە وانەكان لەناو كەمپەس دەخوێندرێن و بەشێكی دیكەش بە شێوازی ئۆنلاین دەبێت، پێویستە مامۆستا و خوێندكاران پابەندی رێكکارە تەندروستیی و خۆپارێزییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بن".
روونیشیکردەوە "لەبەر سەلامەتی خوێندکاران و دروست نەبوونی قەرەباڵغی لە ناو زانکۆ و بەشەناوخۆیەکان، هەوڵی تەواو دەدەین بۆ ئەوەی لەکاتی دابەشکردنی بەشەناوخۆی خوێندکاران، بەپێی رەچاوکردنی رێنماییەکانی وەزارەت بێت و، وتی "لە ئێستادا ناتوانن بەشەناوخۆیی بە ئەو خوێندکارانە بدەن کە کەمتر لە 40 کیلۆمەتر لە زانکۆی هەڵەبجەوە دوورن و لەو ژمارەیەش ناتوانن لە سێ خوێندکار زیاتر لە ژوورێکدا جێگە بکەنەوە".
وتیشی "جێبەجێکردنی رێککارەکانی خۆپارێزی لەکاتی دەستپێکردنەوەی دەوام زۆر پێویستە و ئەگەر چی هەندێک کێشەی لە رووی کەمی جێگە و هەندێک پێداویستی دروستکردووە بەڵام هەوڵی تەواو دەدەین بۆ ئەوەی بتوانین بەباشترین شێواز ئەو کێشانە چارەسەر بکەین و بتوانین بەشەناوخۆی بە ئەو خوێندکارانە بدەین کە شوێنی مانەوەیان دوورە وناتوانن هاتوچۆ بکەن".
ک.ن
ک.ن