کوردستانی

ژماره‌یه‌ك گۆشتی ئاژه‌ڵی سه‌ربڕدراو له‌ناودەبرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژماره‌یه‌ك گۆشتی ئاژه‌ڵی سه‌ربڕدراو له‌ناودەبرێن
مەودا میدیا - کاروان نوری

به‌هۆی سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستیان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئاژه‌ڵى سه‌ربڕدراودا گرتووه‌ و بڕیاریشە لەناوببرێت.

‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی بڵاویانکردووەتەوە "به‌هۆی سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ و فرۆشتنی گۆشته‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ناته‌ندروست، لیژنه‌كه‌ ده‌ستی به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئاژه‌ڵی سه‌ربڕدراودا گرتووه‌، بڕیاریشە لەناوببرێت".
 
ئەوەش خراوەتەڕوو "ئاژه‌ڵه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی سه‌ربڕدرابوون، ئه‌و كوشتارگایانه‌ی له‌لایه‌ن دكتۆر و كه‌سانی شاره‌زای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانییه‌وه‌‌ سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێن، پێش سه‌ربڕین و دوای سه‌ربڕین، پشكنین بۆ ئاژه‌ڵه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن تا بزانرێت ئاژه‌ڵه‌كه‌ بۆ سه‌ربڕین شیاوه‌، دواتریش بۆ دڵنیابوونه‌وه‌ له‌ ته‌ندروستی گۆشته‌كه‌ بۆ خواردن، پشكنینێكی دیكه‌ بۆ گۆشته‌كه‌ ده‌كرێته‌وه‌".
 
 ئەوەش روونکراوەتەوە "ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی له‌ كۆڵان و شه‌قامه‌كان سه‌رده‌بڕدرێن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پشكنین بۆ ئاژه‌ڵه‌كه‌ نه‌كراوه‌، شوێنی سه‌ربڕین و فرۆشتنه‌كه‌شیان مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری تێدا نییه".

ک.ن

Qaiwan
Qaiwan