کوردستانی

خوێندنه‌وه‌ی پرۆژه‌ یاسای چاكسازی كۆتایی هات

مەودا میدیا - سلێمانی |


خوێندنه‌وه‌ی پرۆژه‌ یاسای چاكسازی كۆتایی هات
مه‌ودا میدیا-

دره‌نگانی شه‌وی رابردوو په‌رله‌مانی كوردستان كۆتایی هێنا به‌ خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پرۆژه‌ یاسای چاكسازی و دوای گفتوگۆی سه‌رجه‌م بڕگه‌ و مادده‌كانی بڕیاره‌ پێنج شه‌ممه‌ی داهاتوو بخرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌.

دوێنێ‌ دووشه‌ممه‌ 13ی كانونی دووه‌می 2020 په‌رله‌مانی كوردستان دانیشتنی ژماره‌14ی ئاسایی خولی پاییزه‌ی له‌ ساڵی یه‌كه‌می خولی پێنجه‌م ئه‌نجامدا كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاسای چاكسازی. 

له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ی مادده‌ی حه‌وته‌می پرۆژه‌ یاساكه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ خانه‌نشینی پله‌ باڵاكان، گرژی له‌ نێوان په‌رله‌مانتارانی پارتی و نه‌وه‌ی نوێ‌ دروست بوو به‌و هۆیه‌وه‌ بۆ ماوه‌یه‌ك دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مان راگیراو دواتر دانیشتنه‌كه‌ ده‌ستی پێكرده‌وه‌. 

دوای ته‌واوكردنی گفتوگۆكانی خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه‌ یاسای‌ چاكسازی له‌ خانه‌نشینی مووچه‌و ده‌رماڵه‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی تر، سه‌رۆكی په‌رله‌مان رایگه‌یاند" رۆژی پێنج شه‌ممه‌17ی كانوونی دووه‌می 2020 دانیشتنی بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای‌ چاكسازی له‌ خانه‌نشینی مووچه‌و ده‌رماڵه‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی تر به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان