ئابووری
پرۆژه گرنگه‌كه‌ى چه‌مچه‌ماڵ به‌رده‌وام كارى تێداده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆى هه‌رێم راگه‌یاند، كاركردن له پرۆژه‌ى ئاو گۆپته‌په - چه‌مچه‌ماڵ به‌رده‌وامى هه‌یه‌و به‌شێكى پرۆژه‌كه‌ش ته‌واوبووه.
ئارى ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆى هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "كاركردن له پرۆژه‌ى ئاوى گۆپته‌په - چه‌مچه‌ماڵ به‌رده‌وامى هه‌یه‌و له ئێستادا هیچ گرفتێكى نییه و كۆمپانیاكه به‌رده‌وامه له‌كاره‌كانى و پاره‌شى بۆ ته‌رخانده‌كرێت".
وتیشى "ئه‌و پرۆژه یه‌كێكه له پرۆژه ستراتیژییه‌كانى ئاو له سنورى سلێمانى و نزیكه‌ى 77 ملیۆن دۆلارى بۆ ته‌رخانكراوه و له ئێستادا سه‌دا 22ى كاره‌كانى ته‌واوبووه و ئه‌گه‌ر گرفتى بۆ دروستنه‌بێت له ماوه‌ى دیاریكراوى خۆى كاره‌كانى ته‌واو ده‌بن".
پرۆژه‌ى ئاوى گۆپته‌په - چه‌مچه‌ماڵ، له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونى كێشه‌ى ئاوى خواردنه‌وه‌ى چه‌مچه‌ماڵ چاره‌سه‌رده‌كات كه چه‌ندین ساڵه گه‌وره‌ترین كێشه‌ى سنوره‌كه‌یه و به هاویندا دوو هه‌فته جارێك ئاویان بۆ هه‌ڵده‌كرێت، بەتەواوبوونی ئەو پرۆژە كێشه‌ى 70 هه‌زار خه‌ڵك چاره‌سه‌رده‌بێت.
ع
بیروڕا


