کوردستانی
له سلێمانی فه‌رمانبه‌ران گردبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زاییان ئه‌نجامدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان له شاری سلێمانی گردبوونه‌وه دژی خانه‌نشینی پله باڵاكان له هه‌رێمی كوردستان و چه‌ند داواكارییه‌كیان خسته‌روو.
ئه‌و مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ژماره‌یه‌ك داواكارییان ئاراسته‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانی كوردستان كرد له‌وانه "هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای موچه‌ی پله باڵاكان له هه‌رێمی كوردستان به‌جۆرێك زۆرترین موچه 3ملیۆن دینار تێپه‌ڕنه‌كات و كه‌مترین موچه 500 هه‌زار دیناربێت، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خانه‌نشینی پله باڵاكان و دانانی پێوه‌ری گونجاو بۆ خانه‌نشینی وه‌ك مه‌رجی بڕوانامه و ته‌مه‌ن 45 ساڵ و خزمه‌ت 15 ساڵ كه‌متر نه‌بێت وه گه‌ڕانه‌وه‌ی پله باڵاكان دوای ته‌واوبوونی ئه‌ركه‌كه‌یان بۆ سه‌ر وه‌زیفه‌ی پێشوویان ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ری ده‌وڵه‌ت بوون".
له به‌شێكی تری داوا كارییهكهیاندا ئه‌و مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانه داوایان كرد "پاشه‌كه‌وتی موچه بگه‌ڕێنرێته‌وه و پله به‌رز كردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌ست پێبكاته‌وه، له‌گه‌ڵ دانانی واده‌ی جێًگیر بۆ پێدانی موچه و كۆتایی هێنان به هه‌واڵه به‌په‌له‌كانی دابه‌شكردنی موچه".
پاككردنه‌وه‌ی لیستی موچه خۆران له‌ناوی وه‌همی و دووباره و دوو موچه زیاتر و رێكخستنی میلاكات و نه‌هێشتنی رۆتین و دامه‌زراندنی ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگاكان یه‌كێكی تر بوو له داواكاری ئه‌و مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانه‌ی گردبوونه‌وه‌كه‌یان ئه‌نجامدا.