کوردستانی

پۆلیسی سلێمانی چه‌ند تۆمه‌تبارێكی ده‌ستگیركرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


پۆلیسی سلێمانی چه‌ند تۆمه‌تبارێكی ده‌ستگیركرد
مه‌ودا میدیا-

مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوان سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی‌ توانییان 3 تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكه‌ن و ده‌ستیش بگرن به‌سه‌ر 3 ئۆتۆمبێلدا.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی "به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوان ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر ئۆتۆمبیلێكدا كه‌ له‌ خوارووی عیراق بڕیاری ده‌ست به‌سه‌ردا گیرانی هه‌بووه‌ و شوفێره‌كه‌ی بێسه‌ر و شوێنه‌، وه‌ 2 تۆمه‌تباریشى ده‌ستگیر كرد كه‌ به‌ ره‌گه‌ز عه‌ره‌بن و سه‌رنشینی ئۆتۆمبیله‌كه‌ بوون".

له‌ به‌شێكی تری راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌ " به‌شی نه‌هێشتنی تاوان سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ده‌ستی گرت به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی‌ جۆری‌ ‌ تویتا-لاندكرۆزه‌ر كه‌ چه‌ند تۆمه‌تبارێك به‌نیازبوون بیدزن، هه‌وڵدان بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كان به‌رده‌وامه‌".

له‌ كۆتایی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووه‌" دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ به‌شی پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ سلێمانی‌ زانیاری‌ ده‌ستكه‌وت له‌باره‌ی‌ تۆمه‌تبارێكه‌وه‌ كه‌ ئۆتۆمبێلێكی‌ دزیوه‌ و به‌ره‌و ناحیه‌ی‌ عه‌ربه‌ت ده‌ڕوات، مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ عه‌ربه‌تی‌ لێ ئاگاداركرایه‌وه‌ و توانرا له‌وێ‌ تۆمه‌تبار ده‌ستگیر بكرێت‌ و ده‌ستیشبگیرێت به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌ دزراوه‌كه‌دا".



Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان