کوردستانی
ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگاكان گردبوونه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ژماره‌یه‌ك له ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگاكان له‌چه‌ند شار و شارۆچكه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان گردبوونه‌وه، داواكاری سه‌ره‌كییان دامه‌زراندن و دابینكردنی هه‌لی كاره بۆیان له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 14ی كانونی دووه‌می 2020 به‌شێك له خوێندكارانی ده‌رچووی زانكۆ و په‌یمانگاكانی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ریه‌ك له شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌لار و چه‌مچه‌ماڵ و چه‌ند شار و شارۆچكه‌یه‌كی تر گردبوونه‌وه و داوای دابینكردنی هه‌لی كار و دامه‌زراندنیان كرد.
ئه‌نجومه‌نی گشتی ده‌رچوانی دانه‌مه‌زراو له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای دابینكردنی هه‌لی كار و دامه‌زراندنی ده‌رچوانی زانكۆ و په‌یمانگاكانی له كه‌رتی حكومی كرد.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نی گشتی ده‌رچوانی دانه‌مه‌زراو رایگه‌یاند" ساڵانه له هه‌رێمی كوردستان هه‌زاره‌ها خوێندكار زانكۆ و په‌یمانگاكان ته‌واو ده‌كه‌ن و تادێت رێژه‌كه له زیادبووندایه، بێ حكومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هیچ پلان و به‌رنامه‌یه‌كی گونجاویان هه‌بێت بۆ دامه‌زراندنیان".