عیراقی
وەزارەتی تەندروستی لەبارەی راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆوە روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی تەندروستیی عیراق لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆوە ئاماژەی بەوەکرد راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ پەیوەستە بە ژمارەی تووشبووان و گیانلەدەستداوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عیراق.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی سۆمەرییە نیوز وەزارەتی تەندروستیی عیراق رایگەیاندووە "راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ و گرتنەبەری رێکاری نوێ پەیوەستە بە زیادبوونی ژمارەی تووشبووان و گیانلەدەستدانی تووشبووانی کۆرۆنا لەو وڵاتە".
جێگای ئاماژەیە، بەپێی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی عیراق لەبارەی ژمارەی تووشبووان و گیانلەدەستدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەمشێوەیەیە، 420 هەزار و 303 کەس تووشبوون و 353 هەزار و 962 کەس چاکبوونەتەوە 10 هەزار 142 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
س.س