کوردستانی

بافڵ تاڵەبانی: ھیچ پاساوێک جێگای قبوڵکردن نابێت کە دەستدرێژی بێت بۆ ئاڵاکەمان

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ تاڵەبانی: ھیچ پاساوێک جێگای قبوڵکردن نابێت کە دەستدرێژی بێت بۆ ئاڵاکەمان
ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەسەر سوتاندن و سوکایەتیکردن بە ئاڵای کوردستان هاتە دەنگ و دەڵێت "ھیچ بیانوو و پاساوێک جێگای قبوڵکردن نابێت کە دەستدرێژی بێت بۆ خاک و ئاڵاکەمان کە قوربانیمان بۆداوە".

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڵاویکردووەتەوە "ئاڵای پیرۆزی کوردستان، شکۆی نەتەوەیی و قوربانیدان و بەرهەمی خوێنی شەھیدانمانە، ھیچ بیانوو و پاساوێک جێگای قبوڵکردن نابێت کە دەستدرێژی بێت بۆ خاک و ئاڵاکەمان کە قوربانیمان بۆداوە".

ئەوەشی روونکردووەتەوە "ئێمە مێژووی خۆمان خۆشدەوێت کەمێژووی برایەتی و پێکەوەژیان و یەکترقبوڵکردن و سەرنەوینەکردنە بۆ دوژمنانی خاک و گەلەکەمان، پاراستنی پیرۆزییە نەتەوەییەکانمان ئەمانەتی باوباپیران و نیشتمان و یەکێتییەکەی مامە، کەدەستیپێوە دەگرین و دەیپارێزین، لەھەمووکات زیاتریش پێویستمان بە یەکخستنی ڕیزەکانی گەلەکەمانە بۆ رووبەڕووبوونەوەی تەحەددییەکان و لەگەڵ دڵسۆزەکانمان لە بەغدا و ھەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی وڵاتەکەمان لەھەڕەشەکان بپارێزین".

ک.ن