کوردستانی

"گۆڕان به‌هۆی رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ پارتی لاواز بووه‌"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"گۆڕان به‌هۆی رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ پارتی لاواز بووه‌"
مه‌ودا میدیا-

ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌ڵێت "رێككه‌وتنی گۆڕان له‌گه‌ڵ پارتی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت و پاشه‌كشه‌ی پارتی له‌ زۆر به‌ڵێن، به‌رپرسیاریه‌تی مێژوویی شاندی دانووستانكاری گۆڕانه‌، چونكه‌ به‌شێك له‌ پاشه‌كشه‌ی گۆڕان و لاوازبوونی بۆ ئه‌و رێككه‌وتنه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌".

هۆشیار عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ وتارێكدا به‌ناونیشانی(گۆڕان و شه‌ش مانگی ته‌مه‌نی كابینه‌ی نۆ)نووسیویه‌تی "رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ پارتی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت و پاشه‌كشه‌ی پارتی له‌ زۆر به‌ڵێن كه‌ سه‌ره‌تا به‌ گۆڕانیان دابوو به‌رپرسیارێتی مێژوویی شاندی دانووستانكاری گۆڕان ده‌كات چونكه‌ به‌شێك له‌ پاشه‌كشه‌ی گۆڕان و لاوازبوونی بۆ ئه‌و رێككه‌وتنه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ ئه‌وان واژۆیانكردووه‌ و ئاڵا هه‌ڵگری بوون".

هۆشیار عه‌بدوڵڵا، له‌ درێژه‌ی نووسینه‌كه‌یدا باسی له‌وه‌ كردووه‌ "ئێمه‌ وتمان دژی به‌شدارین و پێمان وایه‌ هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌ به‌ڵام رێزی بڕیاری بزوتنه‌وه‌كه‌ ده‌گرین، ئێستا كاتیه‌تی ئه‌وانه‌ی عه‌رابی ئه‌و رێككه‌وتنه‌بوون به‌ ویژدان جواب بده‌نه‌وه‌ ئایا ئه‌و پۆستانه‌ی ئێستا وه‌ریانگرتووه‌ ئه‌وانه‌ن كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی جڤات یه‌كه‌مجار باسیانكرد؟ یا زۆرجیاوازو كه‌مترن؟هه‌موو ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كه‌ پارتی له‌مه‌له‌فی چاكسازی نه‌وت و داهاتی ناوخۆ و موچه‌ و پێشمه‌رگه‌ و پرسه‌كانی تر به‌گۆڕانیداوه‌ چی لێ‌ جێبه‌جێكراوه‌ وه‌ك خۆی؟".

له‌ كۆتاییدا ئه‌و ئه‌ندامه‌ی فراكسیۆنی گۆڕان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق نوسیویه‌تی "گۆڕان چاره‌ی تری نیه‌ جگه‌ له‌وه‌ی به‌ڕووی ده‌ره‌وه‌یدا گوتاره‌ ره‌خنه‌ییه‌كه‌ی زیندووبكاته‌وه‌ و روو له‌ خه‌ڵك و پشت له‌ ده‌سه‌ڵات بێت، به‌ڕووی ناوه‌وه‌دا ده‌رچوون له‌ دۆخی ناشه‌رعیبوونی دامه‌زراوه‌كانی به‌ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ خواره‌وه‌ بۆ سه‌ری سه‌ره‌وه‌ ئێجگار پێویسته‌ و چیتر نابێت دوابخرێت یان خۆدزینه‌وه‌ی لێبكرێ‌". 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان