کوردستانی

ئەمڕۆ زیاتر لە 20 کۆمپانیا درانە دادگا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمڕۆ زیاتر لە 20 کۆمپانیا درانە دادگا
مەودا میدیا-

 وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد لەلایەن بەرێوبەرایەتی گشتی باجەکان و خانووبەرەی میری زیاد زیاتر لە 20 کۆمپانیا داوەتە دادگا، ئاماژەی بەوەشکرد بۆ لەمەودوا هەر کۆمپانیا و کەس و لایەنێک خۆیان لە باجدان بدزنەوە رێگای یاسایی توندیان بەرامبەر دەگیرێتەبەر .

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "لە هەنگاوێکی دیکە چاکسازی بەهۆی نەدانی باج و خۆدزینەوە لە باجدان، بەڕێوبەرایەتی گشتی باجەکان و خانووبەرەی میری سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، زیاتر لە 20 کۆمپانیا دەداتە دادگا".

ئاماژە بەوەشکراوە "ئەمڕۆ بەرێوبەرایەتی گشتی باجەکان و خانووبەرەی میری زیاد لە 20 کۆمپانیای هەرێمی کوردستان بەهۆی خۆدزینەوە لە باج، دەداتە دادگایەکی تایبەت تاوەکو رێکاری یاسایان بەرامبەر بگیرێتەبەر، بۆ لەمەودوا هەر کۆمپانیا و کەس و لایەنێک خۆیان لە باجدان بدزنەوە رێگای یاسایی توندیان بەرامبەر دەگیرێتەبەر و بە توندترین شێوە ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەبنەوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan