کوردستانی

بڕیارێک لە بەرژەوەندی ئەم فەرمانبەرانە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیارێک لە بەرژەوەندی ئەم فەرمانبەرانە دەدرێت
مەودا میدیا-

وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بە كەمكردنەوەی دەوامی فەرمانبەرانی خاوەن پێداویستی تایبەت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەولێر لە راگەیەندراوێكدا بڵاویکردووەتەوە "بەپێی فەرمانی وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتی بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی بڕیارماندا بە بەخشینی یەك كاتژمێر لە دەوامی رۆژانەی كەمئەندامان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان، هەروەها دەستنیشانكردنی فەرمانبەرێك لە هەر پرسگەیەك بەمەبەستی هاوكاریكردنی كەمئەندامان".

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە "فەرمانەكە لە رێكەوتی 8 كانونی دووەمی 2020 جێبەجێ‌ دەكرێت".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان