عیراقی
بانکی رەشید لەبارەی پێدانی 10 ملیۆن دینار وەک پێشینەی هاوسەرگیری روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای ئەوەی بانکی رەشید ئەمڕۆ بڕیارێکی دەرکرد بە پێدانی بڕی 10 ملیۆن دینار وەک پێشینەی هاوسەرگیری بەو کەسانەی دەیانەوێت بۆ جاری دووەم هاوسەرگیری بکەنەوە لەوبارەیەوە روونکردنەوە دەدات و بەرپرسی راگەیاندنی بانکەکە ئاماژە بەوەدەکات ئەو پێشینەیە ژنانیش دەگرێتەوە.
ئامال شوەیلی، بەرپرسی راگەیاندنی بانکی رەشیدی عیراقی لە میانەی بەشداریکردنی لە بەرنامەی تاوتوێی ئێن ئاڕ تیدا رایگەیاند "10 ملیۆن دینارەکە دەدرێت بەو کەسانە کە ژنیان مردووە و دەیانەوێت جارێکی دیکە هاوسەرگیریی بکەن, هەروەها بڕیارەکە بۆ فەرمانبەری پیاو نییە، بەڵکو بە ژنانیش دگرێتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "10 ملیۆن دینارەکە نادرێت بەو کەسانەی پێشتر پێشینەی هاوسەرگیرییان وەرگرتووە, بەڵکو بۆ ئەو کەسانەیە کە هیچ پێشینەیەکیان وەرنەگرتووە، هەروەها ژنەکە یان پیاوەکە یەکێکیان دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن".
بەرپرسی راگەیاندنی بانکی رەشید ئەوەشی خستەڕوو "لەکاتی ئێستادا ئەو بڕیارە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە، چونکە ئەو کارە رێکاری زۆری ئەوێت".

س.س