عیراقی

تەندروستیی عیراق لەبارەی بەکارهێنانی ڤاکسینی کۆرۆناوە چەند زانیارییەک ئاشکرا دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەندروستیی عیراق لەبارەی بەکارهێنانی ڤاکسینی کۆرۆناوە چەند زانیارییەک ئاشکرا دەکات
مەودا میدیا- 

وەزیری تەندروستیی عیراق رایدەگەیەنێت ئەو کەسانەی کە یەکەمجار لە عیراق ڤاکسینی کۆرۆنایان پێدەدرێت دەبێت تەمەنیان لەسەروو 50 ساڵەوە بێت، هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە ڤاکسینەکە دەدرێت بە هێزە ئەمنییەکان و ئەو کەسانەشی نەخۆشی درێژخایەن و کارمەندانی وەزارەتی تەندروستیش.

لە لێدوانێکی تایبەتیدا بۆ رۆژنامەی "سەباح" حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستیی عیراق لەبارەی ئەو کەسانەی بۆ یەکەمجار ڤاکسینی کۆرۆنایان پێدەدرێت لە عیراق رایگەیاندووە "ئەو کەسانە پێکدێن لەوانەی تەمەنیان لە سەرووی 50 ساڵەوەیەوە، هەروەها کارمەندانی دەزگا ئەمنییەکان و وەزارەتی تەندروستی، هەروەها ئەو ڤاکسینە دەدرێت بەو کەسانەشی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە".

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەپێی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی عیراق كۆی گشتی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە 378 هەزار و 209 كەس چاكبوونەتەوە و 10 هەزار و 568 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان