کوردستانی

سودانى: دواى 16 ساڵ كێشه‌ى نه‌وتمان چاره‌سه‌ركرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


سودانى: دواى 16 ساڵ كێشه‌ى نه‌وتمان چاره‌سه‌ركرد

مه‌ودا میدیا-

سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق رایگه‌یاند، دۆسیه‌ى نه‌وت له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان یه‌كلاییكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ 16 ساڵه‌ ئه‌و كێشه‌یه‌ به‌رده‌وام بوو.

محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق رایگه‌یاند "دۆسییەی نەوتمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان یەکلاییکردەوە کە لە ساڵى 2009وە، لەگەڵ هەرێمی کوردستان چارەسەر نەکرابوو".

ئاماژەی بەوەشکرد "گفتوگۆ لەبارەی داهاتە نانەوتییەکان بەردەوامە و کاریگەریی لەسەر ناردنی موچەی فەرمانبەران نابێت، ئێستا عیراق لە باشترین دۆخی دارایی و ئابووریدایە و کورتهێنان لە بودجە کەمبووەتەوە بۆ 34 تریلیۆن دینار".

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم به‌هۆى كێشه‌ى هه‌ردوو حكومه‌تى هه‌رێم و عیراق، تا ئێستا مووچه‌ى مانگى هه‌شتى ئه‌مساڵیان وه‌رنه‌گرتووه‌ و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت تا كۆتایی ساڵ دوو بۆ سێ مووچه‌یان بفه‌وتێت.

ع
Qaiwan
Qaiwan