کوردستانی

ئەمڕۆ دوو گەڕەکى سلێمانى کارەبایان نابێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمڕۆ دوو گەڕەکى سلێمانى کارەبایان نابێت
مەودا میدیا - کاروان نوری

بەڕێوەبەرایەتی کارەبایی سلێمانی، ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەكانی، (ئازادی و شەهیدانی ئازادی) دەکاتەوە، ئەو ماڵانەی پێوەری زیرەكیان بۆ نەبەسراوە و دەكەونە سەر هەردوو فیدەری (42) و (46) ئەمڕۆ کارەبایان نابێت.
 
بەڕێوەبەرایەتی کارەبایی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردووەتەوە " ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەكانی، (ئازادی و شەهیدانی ئازادی)، ئەو ماڵانەی پێوەری زیرەكیان بۆ نەبەسراوە و دەكەونە سەر هەردوو فیدەری (42) و (46) ئاگاداریان دەكەینەوە، ئەمڕۆ چوارشە‌ممە (28-10-2020) پێوەری زیرەكی كارەبایان بۆ دەبەسترێت".

ئەوەش خراوەتەڕوو "لە كاتژمێر (7 ی بەیانی تا 12 ی نیوەڕۆ) كارەبایان نابێت‌، ئەوەش لەپێناو سەلامەتی گیانی تیمەكانی كارەبا و هاوڵاتییان خۆیان و داواش لە هاوڵاتییان دەکات، لەپێناو پاراستنی ئامێرە كارەباییەكان ئێوارە پێش لێدانەوەی كارەبا بۆ یەكەمجار هەموو ئامێرە كارەباییەكانیان بكوژێننەوە و دواتر لەدوای یەك هەڵیان بكەنەوە".

ک.ن
Qaiwan
Qaiwan