کوردستانی
پەرلەمانی کوردستان تاوتوێی رەوشی ناوچەکانی مادەی 140 و رێککەوتنی شنگال دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بڕیارە سبەینێ لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری کاروباری هەرێم بۆ دانوستان لەگەڵ بەغدا کۆبێتەوە سەبارەت بە تاوتوێکردنی رێککەوتنی شنگال.
جوان یونس، سەرۆکی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "سبەینێ دووشەممە 9ی تشرینی دووەمی 2020 کاتژمێر 10:00 بەیانی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لەگەڵ رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و خالید شوانی، وەزیری کاروباری هەرێم بۆ دانوستان لەگەڵ بەغدا کۆدەبێتەوە".
ئاماژەی بەوەکرد "لە کۆبوونەوەکەی سبەینێدا گفتوگۆ دەکرێت لەسەر رێککەوتنی شنگال کە ئایا ئەو رێککەوتنە گەیشتووەتە کوێ و بۆ تا ئێستا جێبەجێنەکراوە، هەروەها وردەکاری دەربارەی جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە".
جوان یونس وتی "تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تاتوێکردنی دۆخی ناوچەکانی دیکەیە کە بڕیاربوو بەرەو ئاسایی بوونەوە بڕوات گەیشتووەتە کوێ، کە لە ئێستادا دۆخی ئەو ناوچانە زۆر خراپە، هەروەها تەوەرێکی دیکەش بە گشتی باس لە دۆخی ناوچە کوردستانییەکان دەکەین".
لەبارەی دیاریکردنی کات بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنی شنگال جەختیکردەوە لەوەی "هیچ کاتێک بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە دیارینەکراوە، ئێمە سبەینێ لە کۆبوونەوەکەدا باس لەوە دەکەین و ئەگەر کات دانەنرابوو کاتی بۆ دیاری دەکەین".
س.س

بیروڕا