کوردستانی

هاوڵاتییەک بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاوڵاتییەک بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا-

دوای بریندارکردنی شۆفێرێکی خەڵکی بانه کە به ئۆتۆمبێلەکەی سەرقاڵی گواستنەوەی گەشتیار بووە، بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران ئەمڕۆ لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا، ئەو شۆفێرە خێزاندارە و خاوەنی کچێکە.
 
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە 8ی تشرینی دووەمی 2020 هاوڵاییەکی خەڵکی بانه بە ناوی "خوسرەو شەریفی" تەمەن 29 ساڵ کە ماوەیەک پێش ئێستا لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە گوللەیەک لە سەری درابوو، لە نەخۆشخانەی کەوسەری شاری سنە گیانی لە دەستدا.
 
یەکێک لە خێزانەکەی بنەماڵەی شەریفی بە هەنگاوی راگەیاندووە "خوسرەو شەریفی ڕۆژی چوارشەممە ٧ی خەزەڵوەر (28ی ئۆکتۆبەر) لە سنووری کێلێ و لەنزیک بەنداوی عەباس ئاوا لە حالێکدا کە بە ئۆتۆمبێلەکەی خۆی (ئیستەیشن) سەرقاڵی گواستنەوەی گەشتیار بووە، کەوتووەتە بۆسەی هێزە چەکدارەکان و دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلەکەیان راگرتووە، بە شێوەیەکی بێ بەزەییانە گولەیەکیان لە سەری داوە".

ئاماژە بەوەشکراوە، خوسرەو شەریفی خێزاندارە و باوکی کچێکە بە وتەی ناوبراو بنەماڵەی شەریفی لە داد سەرای سەربازی سەقزی دژ بە هێزە ئینتزامییەکان سکالایەکیان تۆمارکردووە و دۆسیەکەیان ئێستا کاری لە سەر دەکرێت.

س.س
Qaiwan
Qaiwan