ئەحمەد میرە
دڵتەنگم بۆت، پیاوی هیوا و نوێبوونەوە
پیاوێكی سیاسی ئێجگار ساده، زۆر شتی شاراوه‌ی ده‌زانی، به‌ڵام زۆر كه‌م ده‌رده‌كه‌وت، پێچه‌وانه‌ی ئه‌و سیاسییانه‌ی زۆر كه‌م ده‌زانن كه‌چی هه‌میشه روخساری گرژ و مۆنیان ده‌رده‌خه‌ن، كه‌سێك له نزیكه‌وه نه‌یناسیبێ نازانێت كه قادری حاجی عه‌لی چه‌ند كاری مه‌زنی بۆ سه‌رپێخستنی دیموكراسیه‌ت و ئازادیی رۆژنامه‌نووسی كردووه، به بڕوای من تاكه كه‌سێك شایانی ئه‌وه بێت كه پێی بووترێت پیاوی دیموكراسیه‌ت و ئازادیی نووسین ته‌نها خۆیه‌تی.
ده‌مه‌وێت ئه‌و راستییه بڵێم هیچ قه‌ڵه‌مێكی ئازاد له‌م كوردستانه‌دا نه‌بووه و نییه، كه به ماڵی زانیارییه‌كانی قادری حاجی عه‌لیدا گوزه‌ریی نه‌كردبێت.
سلێمانی بۆنی ماڵی ئه‌وانی گرتووه، حه‌مه جه‌زای مه‌زن، شاری پڕ كردبوو له ده‌نگی میوزیكی ره‌سه‌ن و كاك قادریش شاری لێوان لێو كردبوو له سیاسه‌تی مۆراڵ، باوكیشیان بۆ خه‌ڵكی شار فریادڕه‌سی رۆژانی قاتوقڕییه.
هه‌موو جارێك كه له ماڵی سیاسه‌تی تۆ میوان ده‌بووم، فێر ده‌بووم كه ده‌كرێت سیاسی بیت له گه‌ڵیشیدا پیاوێكی جوان و خۆشه‌ویست و راستگۆ بیت... تۆ ئه‌و بۆچوونه‌ت ره‌تكرده‌وه كه سیاسه‌ت و ئه‌خلاقی باڵا پێكه‌وه كۆنابنه‌وه.
ناكرێت شه‌قامه‌كانی شار چیتر سیاسییه‌كی شه‌ریف به سه‌ریاندا پیاسه نه‌كات و ناكرێت چیدی رۆژانی هه‌ینی سوچێكی چایخانه‌ی شه‌عب نه‌بێته مه‌نزلی گفتوگۆیه‌كی سیاسییانه‌ی قوڵ و خزمه‌تگوزاریانه، ناكرێت له دووری ئه‌م هه‌موو ئازاره‌ی شار تۆ بخه‌ویت و ناكرێت بڕۆیت و هیوای نوێبوونه‌وه‌ی جوڵه‌كانی شه‌قام له‌گه‌ڵ خۆتدا ببه‌یت.
له ناخه‌وه، به ئه‌وپه‌ڕی شعورمه‌وه دڵته‌نگم بۆت، پیاوی هیوا و ئومێدی نوێبوونه‌وه. به ئه‌ندازه‌ی پاكی خۆت له سیاسه‌تدا و به ئه‌ندازه‌ی حه‌زینی ده‌نگی حه‌مه‌جه‌زا له چڕینی ناڵه‌ی جودایی هێمن دا، بیری دڵسۆزیت ده‌كه‌م.