راپۆرت
دۆزی كورد وەكو خاڵی ناكۆكی لەنێوان بایدن و ئەردۆغان دا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- خەڵەف غەفور
دەروازە
ململانێی نێوان جۆزیف بایدن، سەرۆكی هەڵبژێردراوی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا كە ماوەیەكە ئاماژەكانی دەركەوتوون پەیوەندیی راستەوخۆی یان روونتر بێژم پەیوەندیی بە دۆزی كوردەوە نییە، بەڵكو هەردوولایان دەیانەوێ كارتی كوردی لە دژی یەكتر و بۆ بەرژەوەندیی خۆیان بەكاربهێنن. رەنگە لە ئەگەری نزیكبوونەوەی بەرژەوەندییەكانیاندا، هاوشێوەی ئەزموونەكانی رابردوو پشتكردنە كورد رووبدات، دەشگونجێ وا نەبێت.
دەرئەنجامی هەڵبژاردنە سەرۆكایەتییەكەی رۆژی 3ی نۆڤەمبەری 2020 كە هێشتا بەرەسمی رانەگەیەندراوە لە بەرژەوەندیی جۆزیف بایدن كەوتەوە. بەوەی هەڵبژاردنی كەسایەتییەكی سیاسی و سەركەوتنی ئاراستەیەكی سیاسی لە ئەمەریكا كاریگەریی لەسەر سیاسەتی جیهانی و پەیوەندیی نێوان وڵاتان لەلایەك و ئەمەریكا و وڵاتان لەلایەكی دیكەوە هەیە، بۆیە وڵاتانی چاو لەسەربووی نێو ئەو پەیوەندییانە زیاتر قسەیان لەسەر دەكرێت و توركیاش یەكێك لەو وڵاتانە.
توركیای سەردەمی ئەردۆغان و دۆزی كورد
ساڵی 2001 رەجەب تەیب ئەردۆغان لەگەڵ عەبدوڵڵا گویل و چەند هاوڕێیەكیدا پارتی داد و گەشەپێدان "ئەكەپە"یان دامەزراند، بەهۆی كۆمەڵێك پێشهاتەوە ساڵی 2002 هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجامدرا، بەوەی ئەردۆغان قەدەغەی سیاسەتكردنی لەسەر بوو، بۆیە عەبدوڵڵا گویل رۆڵی سەرۆكی دەبینی و بۆ ماوەی ساڵێكیش بووە سەرۆك وەزیرانی توركیا.
ژیانی سیاسی ئەكەپە لەوكاتەوە دەستپێدەكات كە یەكەم ئەزموونی سیاسی پێش كەمتر لە ساڵێكی دامەزراندنی، هەڵبژاردنی بردەوە و تائێستاش بەردەوامە، ئەو ماوە و سەركەوتنە بەردەوام و یەك لەدوای یەكانە دوو شتی لە ئەكەپەدا گۆڕی:
یەكەم: ئەكەپە لە حزبی خەڵكەوە بووەتە حزبی دەستەبژێرێكی سیاسی.
دووەم: رەجەب تەیب ئەردۆغان بووە سەركردەیەكی ئیسلامیی تاكڕەوی خودئەڤین.
كۆمەڵێك دۆسییە كە بووبوونە بەرنامەی پارتی داد و گەشەپێدان بووەتە هۆی سەركەوتنی ئەردۆغان و حزبەكەی لە وێنەی دۆسییەی ئابووری و ئازادیی سیاسی و سفركردنەوەی كێشەكان و چارەسەركردنی دۆزی كورد "نەك بەپێی دەستوور و تەنیا لە چوارچێوەی پرۆژەی سیاسی و هەڵبژاردندا".
دۆزی كورد؛ لە توركیا لەدوای كۆتاییهاتنی شۆڕشەكانی پێش جەنگی دووەمی جیهانییەوە جۆرێك لە متمبوونی بەخۆیەوە بینیبوو تا دامەزراندنی پارتی كرێكارانی كوردستان "پەكەكە" لە ساڵی 1978 و دەستپێكردنی شۆڕشی چەكداریی لە ساڵی 1984، بەدوای ئەوەشدا و لەژێر ناوی جۆراوجۆری پارتی كوردیی دروستبوون، بەڵام لە سەردەمی رەجەب تەیب ئەردۆغان و ئەكەپەدا دۆزی كوردی ناوی وەرگرت و شوناسی خۆی ئاشكرا كرد، ئەمەیان هەردوولا "كورد و ئەردۆغان"یش قازانجیان لێكرد.
بۆ قۆناغی سیاسیی پارتە كوردییەكان لە توركیا لەسەر چەند ئاستێك رەنگدانەوەی ئەرێنی بەجێهێشت:
یەكەم: خەبات و دۆزی كورد لە توركیا قۆناغی نهێنیبوونی تێپەڕاند و بزاوتەكە خۆی ئاشكرا كرد.
دووەم: رەهەندێكی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی وەرگرت، بەوەش پشتیوانی زۆرێك لە وڵاتانی یەكێتیی ئەوروپا، تاڕادەیەك ئەمەریكای بەدەستخست و بەشێوەی جیاواز سوودی هەبوو.
سێیەم: لە ناوخۆی توركیا باسكردن لە بوونی دۆزی كورد و هەوڵدان بۆ چارەسەركردنی تابووی لەسەر لاچوو، بگرە لە ساڵی 2005 لە میانەی بەڕێوەچوونی بانگەشەی هەڵبژاردن، رەجەب تەیب ئەردۆغان وتی: دۆزی كورد دۆزی منە و خۆم چارەسەری دەكەم.
ئەردۆغان و دۆزی كورد
پارتی داد و گەشەپێدان بۆ سەركەوتن و مانەوەی لە دەسەڵات لە یەكەم هەڵبژاردنەوە تائێستا پێویستی بە دەنگی كورد هەبووە، بۆ ئەوەش دوو كاری سەرەكی كرد:
یەكەم: ئایینی ئیسلامی وەكو هۆكارێك بۆ كۆكردنەوەی دەنگی كورد لە ناوچە كوردییەكان بەكارهێنا، زۆریش سەركەوتوو بوو.
دووەم: دەستەبەركردنی هەندێك مافی سەرەتایی وەكو رێگەدان بە نووسین و قسەكردن بە زمانی كوردی، دەركردنی رۆژنامە و كردنەوەی TRT6، باسكردن بە بوونی كورد وەكو نەتەوە، هەروەها ئامادەكردنی پرۆژەی كرانەوەی دیموكراتی بەڕووی كورد و گفتوگۆكردن لەگەڵ پارتە كوردییەكان كە دواترینیان پارتی دیموكراتی گەلان "هەدەپە"یە.
ئەو كرانەوەیە بەڕووی كورددا تا ئەندازەیەك گرنگ بوو، بەڵام زۆر هۆكار بوونە هۆی پاشگەزبوونەوەی ئەكەپە و ئەردۆغان لە كرانەوە بەڕووی كورددا و هاوتای یەكتر "هەم كورد و هەم ئەردۆغان" زیانیان كرد و بەردەوامیش دەیكەن.
ئەردۆغان و تێهەڵكێشكردنی دۆزی كورد لە گۆشە جیاوازەكاندا
رەجەب تەیب ئەردۆغان لەسەر ئاستی هەر چوار بەشەكەی كوردستان رووبەڕووی كورد بووەتەوە بەم شێوەیە:
یەكەم: هەیمەنەی لەسەر باشووری كوردستان هەیە و بازاڕی قۆرخكردووە و چەندین كیلۆمەتر لە خاكەكەی داگیركردووە و دۆسییەی ئابوورییش وەكو هەڕەشە بەكاردەهێنێت.
دووەم: بەهاوبەشیی لەگەڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران دژی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان "پژاك" شەڕ دەكەن و پیلانیان لە دژی دەگێڕن.
سێیەم: لە باكووری كوردستان گرتن و راوەدوونانی ئەندامانی پەكەكە و هەدەپە و دەنگە ئازادیخوازەكان پرۆسەیەكی بەردەوامە و زیاندانەكانیان لێ پڕكردوون.
چوارەم: هێرشكردنە سەر ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان و ئەزموونی كوردی لەوێ بەبیانووی بوونی پەكەكە و جیانەكردنەوەیان لەیەكتر لەلایەن توركیاوە سیفەتی ناڕەوابوونی هەیە، بەوەی ئەمەریكا و زۆرینەی وڵاتانی ئەوروپا دژی رژێمەكەی بەشار ئەسەد، سەرۆكی سوریان و كوردی رۆژئاوایان وەكو هێزێكی ئازادیخواز ناسیوە، بۆیە رەجەب تەیب ئەردۆغان لەم دۆخەدا چاوەكانی چووە سەر و بەوەش وڵاتانی دۆستی كوردی لە خۆی نیگەران كرد.
لێرەوە جۆزیف بایدن هاتە قسە و "دۆزی كورد" بووە خاڵی ناكۆكیی نێوان بایدن و ئەردۆغان و دەكرێت وەكو قۆناغێكی نوێ قسەی لەسەر بكرێت.
دۆزی كورد.. خاڵی ناكۆكی بایدن و ئەردۆغان
ئەو ناونیشانە لەئێستادا زۆر قسەی لەبارەوە دەكرێت، زیاتریش وەكو خاڵی ناكۆكی لەنێوان جۆزیف بایدن، سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمەریكا و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی كۆماری توركیا رۆشنایی دەخرێتەسەر.
رۆژی 15ی ئابی 2020 لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ رۆژنامەی نیویۆرك تایمز، جۆزیف بایدن كە ئەوكات بەربژێری پۆستی سەرۆكایەتیی ئەمەریكا بوو لەبارەی ئەردۆغانەوە كۆمەڵێك بۆچوونی خستووەتەڕوو كە ئەمە هەندێكیانە:
"ئەردۆغان چەوسێنەرە، دژ ركابەرەكانێتی، دەگونجێ پاڵپشتی ئەو سەركردانەی ناوخۆی توركیا بكەین كە تاكو ئێستاش كاردەكەن، هانیان بدەین بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەردۆغان و روخاندنی".
ساڵی 2018 سوپای توركیا ئۆپەراسیۆنی بۆ سەر رۆژاوای كوردستان بەناوی "چڵە زەیتون"، هەروەها ساڵی 2019 ئۆپەراسیۆنی دووەمی بەناوی "كانی ئاشتی" دەستپێكرد و جۆزیف بایدن و دیموكراتەكان و شەقامی ئەمەریكی بەتوندی دژی وەستانەوە.
جۆزیف بایدن بەڕوونی وتی "ئێمە وەكو دۆناڵد ترەمپ و هاوپەیمانەكانی كوردەكانی سوریا جێناهێڵین، لەكاتێكدا ئەگەر ببمە سەرۆكی ئەمەریكا سەری رژێمی توركیا كە ئەردۆغان كۆتایی پێدەهێنم".
ئەگەر لەڕووی بابەتییەوە سەیری ناكۆكی نێوان ئەمەریكا و توركیا لە سەروەختی هاتنە سەر دەسەڵاتی پارتی داد و گەشەپێدانەوە لە ساڵی 2002 بكەین، تێدەگەین زۆر هۆكار وایكردووە رۆژ لەدوای رۆژ پەیوەندییەكانی نێوان ئەو دوو وڵاتە ئاڵۆزتر ببێت، بەڵام هەمیشە كورد و دۆزەكەی یەكێك بووە لە هۆكارە كاریگەرەكان.
بۆ ئەمەش دەتوانین چەند دۆسییەك وەكو خاڵی ناكۆكی بخەینەڕوو:
یەكەم: ساڵی 2003 پەرلەمانی توركیا بە زۆرینەی دەنگ و لەسەر پێشنیازی ئەكەپە، داوایەكی ئەمەریكای رەتكردەوە و رێگەی نەدا لە سنووری توركیاوە سوپای ئەمەریكا هێرش بكاتە سەر عیراق. توركیا لای وابوو ئەوە پێگەی كوردی عیراق بەهێزتر دەكات و دوور نییە سەربكێشێ بۆ دروستكردنی دەوڵەتی كوردی.
دووەم: بەردەوامیی پارتی داد و گەشەپێدان لە دەسەڵات بووەتە هۆی بەرتەسككردنەوەی ئازادیی سیاسی، راگەیاندن، پێكهاتەكان و چەوساندنەوەیان، بەتایبەت كە نیازی ئەردۆغان بۆ ئیسلامیزەكردنی دەستوور و سیستمی حوكمڕانی روونە.
سێیەم: رەتكردنەوەی داوای توركیا بۆ وەرگرتنی بە ئەندام لە یەكێتیی ئەوروپا و زیاتربوونی ناكۆكییەكانی لەگەڵ ئیسرائیل وایكرد توركیا بەرەو جیهانیی ئیسلامی بگەڕێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا پەیوەندییەكانی لەگەڵ رووسیا پەرەپێبدات تا گەیشتە واژۆكردنی رێككەوتننامەی كڕینی سیستمی بەرگریی S400ی رووسی و بەوەش پەیوەندییەكانی ئەمەریكا و توركیا تەواو ئاڵۆزبوون.
چوارەم: پێدانی مافی مانەوە بە فەتحوڵڵا گویلەن، رابەری بزووتنەوەی خزمەت لە ئەمەریكا و رەتكردنەوەی رادەستكردنەوەی بە دەسەڵاتی دادوەریی توركیا لەلایەن ئەمەریكاوە هۆكارێكی دیكەی ئاڵۆزبوونی ئەو پەیوەندییەیە.
پێنجەم: ئیدارەی جۆرج بووش، باراك ئۆباما و دۆناڵ ترەمپ هەڵوێستی رەسمییان بۆ پشتیوانیكردن لە دۆزی كورد لە توركیا نەبووە، هیچ جۆرە فشارێكیش لە ئەردۆغان و حكومەتە یەك لەدوای یەكەكانی نەكراوە بۆ چارەسەركردنی، یان راگەیەندرابێت بەهۆی ئەو دۆزەوە ئەمەریكا لە توركیا نیگەرانە.
بایدن وەكو بەربژێر و سەرۆك
جۆزیف بایدن لە سەروەختی بەربژێربوونیدا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی ئەمەریكا هەڵوێستی توندی بەرانبەر رەجەب تەیب ئەردۆغان خستەڕوو، مەرج نییە لە سەردەمی سەرۆكایەتیدا هەمان بۆچوون و هەڵوێستی بەرانبەر ئەردۆغان و توركیا هەبێت.
سیاسەتی دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بە تەنها سەرۆك دایناڕێژێت، بەڵكو پرۆسەیەكی ستراتیژیی گرنگە و چەند دامەزراوە دەستی لە داڕشتنیدا هەیە، هەڵبەت ئەمە مانای ئەوە نییە سەرۆك رۆڵ و كاریگەریی نییە.
ئەگەر دۆزی كورد وەكو یەكێك لە خاڵەكانی ناكۆكی لەنێوان توركیا و ئەمەریكا وەربگرین دەتوانین هەم پرسیار و هەمیش بەراورد بخەینەڕوو:
یەكەم: كورد كارەكتەرێكی لۆكاڵییە و توركیا كارەكتەرێكی نێودەوڵەتیی كاریگەرە، دەكرێت كامیان بۆ ئەمەریكا گرنگ بن؟
دووەم: بەرژەوەندیی زۆری ئابووری، سیاسی و ئاسایشی لەنێوان توركیا و ئەمەریكا هەیە، لە ململانێی گەورەدا زۆرینەی جار بچووكەكان بوونەتە قوربانی، كورد تاچەند دەكەوێتە دەرەوەی ئەو عورفە سیاسییە؟
سێیەم: ئەگەر توركیا پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئەمەریكا ئاساییبوونەوە، جۆزیف بایدن هەمان هەڵوێستی ئێستای بەرانبەر ئەردۆغان دەبێت؟
چوارەم: جۆزیف بایدن پشتیوانی كوردە لە سوریا، بەڵام حكومەتی وڵاتەكەی پەكەكەی لە لیستی تیرۆر داناوە، ئەو هەڵسەنگاندنە چۆن راستدەكرێتەوە؟
پێنجەم: سەبارەت بە چارەسەركردنی پرسی كورد لە توركیا، ئایا ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا خواستی وازیكردنی رۆڵێكی لەو جۆرەی هەیە؟
لێرە شتێك نییە بەناوی دڵخۆشی، دابەشكردنی سیاسەتی ئەمەریكی بەرانبەر دۆزی كورد بۆ رەش و سپی، بەڵكو ریالیست بوون گرنگە، ئەو دڵخۆشییەی بە هەڵبژاردنی جۆزیف بایدن هەیە بەوەی توركیا ئەردۆغان دەڕوخێنێ و كورد دەپارێزێت، وەكو بایدن وایوتووە، هی سەردەمی بەربژێربوونێتی بۆ پۆستی سەرۆكایەتی ئەمەریكا، ئاسان نییە بتوانێت هەمان سیاسەت و هەڵوێستی بە سیفەتی سەرۆك هەبێت. لەگەڵ ئەوەشدا بۆ كورد گرنگە بەرژەوەندیی خۆی لەگەڵ بەرژەوەندییەكانی ئەمەریكا بگونجێنێ.