کوردستانی

کارکردن لە شەقامی 100 مەتری سلێمانی بەردەوامی هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کارکردن لە شەقامی 100 مەتری سلێمانی بەردەوامی هەیە
 مەودا میدیا - کاروان نوری

سەرباری هاتنی وەرزی بارانبارین، کارکردن لە شەقامی 100 مەتری سلێمانی بەردەوامی هەیە و بەڕێوەبەری راگەیاندنی گروپی کۆمپانیاکانی قەیوانیش ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، لە %16ی کارەکانی پڕۆژەکە بەسەرکەوتووی بەئەنجام گەیەندراوە.

رێبین عومەر، بەڕێوەبەری راگەیاندنی شەقامی 100 مەتری سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "سەرباری هاتنی وەرزی بارانبارین و سەرما و سۆڵە، تیمە ئەندازیارییەکانی سەربە گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان بەردەوامن لە کارکردن بۆ خێرا جێبەجێکردنی شەقامی 100 مەتری سلێمانی".

ئەوەشی خستەڕوو "لە ئێستادا زیاتر لە %16ی کارەکانی پڕۆژەکە بەسەرکەوتووی بەئەنجام گەیەندراوە و لەم وەرزەشدا بە پلانێکی چڕوپڕ کاردەکەین بۆ تەواوکردنی شەقامی 100 مەتری، کە بەتەواوبوونی شاری سلێمانی دەباتە قۆناغی گەشەی ئابوریی و بازرگانی و پیشەسازیی و گەشتیارییەوە و سەلامەتی هاموشۆش بۆ هاونیشتمانییان بەتەواوەتی دابین دەکات و کۆتایی بەجەنجاڵی نێو شەقامەکانی شاری سلێمانی دەهێنێت".
ک.ن
Qaiwan
Qaiwan