کوردستانی

به‌شیر حه‌داد: بابەتی مووچەی ئەرکە لەسەر عیراق پێویسته‌ له‌سه‌ری بیدات به‌ هه‌رێمی كوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


به‌شیر حه‌داد: بابەتی مووچەی ئەرکە لەسەر عیراق پێویسته‌ له‌سه‌ری بیدات به‌ هه‌رێمی كوردستان
مەودا میدیا - کاروان نوری

جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق ئاشکرایکردووە، مه‌سه‌له‌ی مووچه‌ شایسته‌یه‌كی ده‌ستورییه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ری بیدات به ‌هه‌رێمی كوردستان، بەغدا حسابی ئه‌وه‌ ناكات هه‌رێمی كوردستان ناچاربووه‌ قه‌رز بكات.

به‌شیر حه‌داد، جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاندووە "مه‌سه‌له‌ی مووچه‌ شایسته‌یه‌كی ده‌ستورییه‌ كه‌ حكومه‌تی عیراق وه‌كو ئه‌ركێك پێویسته‌ له‌سه‌ری بیدات به‌هه‌رێمی كوردستان".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "به‌غداد وه‌كو پێویست نه‌ده‌هاته‌ پێش له‌ماوه‌ی ئه‌م دوو ساڵه‌دا، ئەمەش هۆکاێکی سەرەکی بووە بۆ ئەوەی گفتوگۆكان نه‌‌گه‌ن بە‌ ئه‌نجامێكی رێك له‌به‌رئه‌وه‌ی چونكه‌ به‌غداد هه‌رده‌ڵێت ده‌بێت هه‌موو داهات و نه‌وت و غه‌یره‌ نه‌وتییه‌كانیشم راده‌ست بكه‌یت، به‌ڵام حسابی ئه‌وه‌ ناكات هه‌رێمی كوردستان ناچاربووه‌ قه‌رز بكات له‌كۆمپانیا نه‌وتیه‌كان و له‌شوێنی دیكه‌ قه‌رزی كردووه‌ بۆ راپه‌ڕاندنی كاره‌كانی خۆی و دابه‌شكردنی مووچه".

ک.ن
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال