دۆزی ژن

ژنێک سووتا و گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژنێک سووتا و گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەیانی ئەمڕۆ ناحیەی رزگاری سەر بە قەزای کەلار ژنێک سووتا دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە و وەرگرتنی چارەسەری سەرەتایی و رەوانەکردنی بۆ نەخۆشخانەی سووتاوی سلێمانی بەهۆی زۆری رێژەی سووتانەکەوە گیانی لەدەستدا.

عەلی جەمال قەدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند "دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 23ی تشرینی دووەمی 2020 لە ناحیەی رزگاری سەر بە قەزای کەلار ژنێک بەناوی (ف - م - ر) لەدایکبووی 1966 هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار کە بەهۆی ئاگرەوە بەشێکی جەستەی سووتا بوو".

ئاماژەی بەوەشکرد "دوای چارەسەری خێرا لە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار بەهۆی زۆری رێژەی سووتانەکەیەوە رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا، بەڵام دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانەی سلێمانی گیانی لەدەستدا".

ناوبراو وتی "بە وتەی کەسوکاری ناوبراو خۆی ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە و خۆی سووتاندووە، لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە لەسەر هۆکار و چۆنیەتی سووتانی ناوبراو".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان