گێتی

راوێژكارێكی ئەردۆغان دەستی لەكار پێكێشرایەوە؛ داوای ئازادكردنی دەمیرتاشی كردبوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


راوێژكارێكی ئەردۆغان دەستی لەكار پێكێشرایەوە؛ داوای ئازادكردنی دەمیرتاشی كردبوو
مەودا میدیا-

لەسەر داواكردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گەلان "هەدەپە"، و بەهۆی ئەوەی كاردانەوە و فشاری زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، راوێژكارێكی باڵای رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا، دەستیلەكاركێشایەوە و رایگەیاند "تورکیا پێویستی بە چاکسازییە لە بوارەكانی داد و ئابووری و بوارەکانی دیکەشدا".

بۆڵنت ئارێنچ، سەرۆک وەزیرانی پێشووتر و سەرۆکی پێشووتری پەرلەمانی تورکیا وتی "دەستلەکارکێشانەوەی خۆم پێشکەشی سەرۆک كۆماری توركیا کرد و ئەویش پێی رازی بوو"، بەبێ هیچ قسەكردنێك لەوەی "لە ریزەكانی ئەكەپە دەمێنێتەوە یان تەنیا دەستی لە راوێژكارێتی ئەردۆغان كێشاوەتەوە".

بەپێی راگەیاندنەكانی توركیا ئارێنج داوای كردبوو كەوا "سەڵاحەدین دەمیرتاش و عوسمان کاڤاڵای كاردار ئازاد بکرێن"، هەروەك ئەوەش هاتووە "ئەو داوایە ناڕەزایی شەقامی پارتی داد و گەشەپێدانی لێكەوتبووە و فشاری زۆر خرابووە سەر ئارێنج بۆ ئەوەی لەو داوایەی پاشگەز ببێتەوە".

سەڵاحەدین دەمیرتاش ساڵی 1973 لە پارێزگای خارپێتی باكووری كوردستان لەدایك بووە، كۆلیچی یاسای تەواوكردووە، ساڵی 2012 بووەتە هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان "هەدەپە".  لە ساڵی 2016ەوە لەگەڵ فیگەن یوكسەكداغ، هاوسەرۆكی هەدەپە پێكەوە بەتۆمەتی بوونی پەیوەندییان لەگەڵ پارتی كرێكارانی كوردستان دەستگیركران و تاكو ئێستا لە زینداندایە.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان