عیراقی

زیاتر لە 1500 تووشبوو کۆرۆنایان تێپەڕاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


زیاتر لە 1500 تووشبوو کۆرۆنایان تێپەڕاند
مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستیی عیراق ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە 2545 کەسی دیکە لە پارێزگاکانی عیراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 42 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمار کراوە و ژمارەی تووشبووانیش بۆ 547 هەزار و 215 کەس بەرزبووەوە.
  
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی عیراقدا هاتووە "لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو 2545 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، هەروەها 42 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە و 1921 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە".
  
جێگای ئاماژەیە، دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی عیراق لەبارەی ژمارەی تووشبووان و گیانلەدەستدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەمشێوەیەیە، 547 هەزار و 215 کەس تووشبوون و 476 هەزار و 297 کەس چاکبوونەتەوە 12 هەزار 167 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن