کوردستانی

ئارێز عەبدوڵڵا: ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان جياواز بوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئارێز عەبدوڵڵا: ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان جياواز بوو
 مەودا میدیا - کاروان نوری

ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاشکرایکردووە، ئەمڕۆ پەرلەمان جياواز بوو، سەرەتايەکی گرنگ بوو لە خەباتی پەرلەمان و بێدەنگی کێشەکان قوڵتر دەکاتەوە.

ئارێز عەبدوڵڵا، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە "ئەمڕۆ پەرلەمان جياواز بوو، سەرەتايەکی گرنگ بوو لە خەباتی پەرلەمان، دەبێ شکۆ و سەربەخۆيی پەرلەمان پارێزراو و نوێنەری راستەقينەی گەل بێت".

ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "ديارە بێ دەنگی و بێ هەڵوێستی نەك هەر کيشەکان چارەسەر ناکا، بەڵکو کێشە و قەيرانەکان قوڵتر و گەورەتر دەکاتەوە".

ئەمە لە کاتێکدایە، مونا قەهوەچی، سكرتێری پەڕلەمانی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە "دەستەی سەرۆكایەتی نووسراوی ئامادەكردووە و ئاراستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان دەكرێت تا شاندی دانوستانكاری هەرێم و لایەنی پەیوەندیداری حكومەتی هەرێم، لەدانیشتنێكی تایبەتی پەرلەمانی كوردستان ئامادەببن".
Qaiwan
Qaiwan