کوردستانی
بنەماڵەی نەجمەدین کەریم روونکردنەوەیەکیان بڵاوکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بنەماڵەی دکتۆر نەجمەدین کەریم، پارێزگاری کۆچکردووی کەرکوک روونکردنەوەیەکیان بڵاوکردەوە و رایانگەیاندووە کۆچکردوو دوور و نزیک هیچ پەیوەندییەکی بەو کەسانەوە نەبووە کە لە چاوپێکەوتنی میدیایی و دروستکردنی گروپ و رەوتی سیاسی ناو و ناوبانگی بەکاردەهێنن.
لە روونکردنەوەکەدا هاتووە "ماوەیەكە لێرە و لەوێ چاوپێکەوتنی میدیایی بە ناوی خزمی کۆچکردوو دکتۆر نەجمەدین کەریم یاخود ناو و ناوبانگی کۆچکردوو دکتۆر نەجمەدین، بۆ دروستکردنی گروپ و حزب و رەوتی سیاسی بەکاردەهێندرێت".

ئاماژە بەوەشکراوە "وەك بنەماڵەی کۆچکردوو دکتۆر نەجمەدین، بە پێویستی دەزانین بۆ هەموو لایەکی روون بکەینەوە، کە کۆچکردوو دوور و نزیک هیچ پەیوەندییەکی بەو کەسانەوە نەبووە کە لە چاوپێکەوتنی میدیایی و دروستکردنی گروپ و رەوتی سیاسی ناو و ناوبانگی دکتۆر بەکاردەهێنن".
ئەوەش هاتووە "هاوکات داوا لە هەموو لایەك دەکەین، پابەندی رێکاری مافدارێتی بنەماڵەی کۆچکردوو بۆ ناو و ناوبانگی دکتۆر نەجمەدین بن و سەربەخۆیانە ناو و ناوبانگی کۆچکردوو بۆ هیچ پرۆژەیەك بەکارنەهێنن، ھەر کەس و لایەنێک ناو و ناوبانگی دکتۆر نەجمەدین بەکاربێنێت بۆ بەرژەوەندیی خۆیان رێکاری یاسایی دەگرینەبەر".
س.س
س.س