کوردستانی
دوو تەوەری گرنگ جڤاتی نیشتیمانیی بزووتنەوەی گۆڕان کۆدەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەمڕۆ جڤاتی نیشتیمانیی بزووتنەوەی گۆڕان کۆبوونەوەی یاسایی خۆی ئەنجام دەدات، کۆبوونەوەکە تایبەتە بە هەڵبژاردنە ناخۆییەکان و بەستنی دووەمین کۆنفرانسی نیشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕان.
یاسین حەمە عەلی، ئەندامی ژووری هەڵبژاردنی بزووتنەوەی گۆڕان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ شەممە 5ی کانونی دووەمی 2020 جڤاتی نیشتیمانیی بزووتنەوەی گۆڕان کاتژمێر 10:00ی سەر لەبەیانی کۆدەبێتەوە".
ئەو ئەندامەی ژووری هەڵبژاردنی بزووتنەوەی گۆڕان ئاماژەی بەوەشکرد "کۆبوونەوەی جڤاتی نیشتیمانیی بزووتنەوەی گۆڕان لەکاتی یاسایی خۆیەتی".
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، کۆبوونەوەی ئەمڕۆی جڤاتی نیشتیمانیی بزووتنەوەی گۆڕان تایبەتە بە هەڵبژاردنە ناخۆییەکان و بەستنی دووەمین کۆنفرانسی نیشتیمانی بزووتنەوەکە.
س.س